له به‌شی تایبه‌تی كتێبخانه‌ی ڤاتیكان ئه‌رشیڤێكی گه‌وره‌ی پڕ له به‌ڵگه و دیكۆمێنتی مێژووی سه‌ده‌كانی پێشوو بوونی هه‌یه، هه‌رچه‌نده له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به‌شێكی خرایه به‌رده‌م توێژه‌ران، به‌ڵام تا ئێسته هه‌مووی نه‌خراوه‌ته ڕوو و نهێنییه‌كی گه‌وره‌یش له پشت ئه‌م كاره‌وه‌یه و چه‌ندان بۆچوون و تیوریش له‌سه‌ر ئه‌رشیڤه نهێنییه‌كه‌ی ڤاتیكان و گومه‌زه‌كه‌ی بوونی هه‌یه كه گرنگترینیان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كێك له تیۆره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئامێری زاڵبوون به‌سه‌ر كات و زه‌مه‌ن له گومه‌زی ڤاتیكان بوونی هه‌یه و ناوی ئامێره‌كه‌یش چرۆنۆڤیسۆره و به‌كارده‌هێنرێنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی داهاتوو و ده‌رخستنی ڕووداوه‌كانی ڕابردو وو داهاتوو، به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و تیۆره هه‌یه، ئه‌م ئامێره به گه‌وره‌ترین نهێنی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێ، كه خودی مرۆڤ به هه‌موو هێزییه‌وه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌دات، هه‌ر ئه‌مه‌یش به هۆكاری مانه‌وه‌ی ڤاتیكان ده‌زانرێ بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ و له ماوه‌ی دوو جه‌نگی جیهانیدا كه له ناوچه‌كه ڕوویان دا.
زانایان ده‌لێن ئه‌و ئامێره له ساڵانی په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن تیمێكی پسپۆران به سه‌ركردایه‌تی باوكه بیلیگرینۆ ئارنینی دروستكرا، كه زانایه‌كی فیزیایی ئیتاڵیا و وه‌ك پیاوێكی ئاینی باڵایش له ڤاتیكان كار ده‌كات، ئه‌و پیاوه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ئامێره‌كه‌ی تاقی كردووه‌ته‌وه و ڕووداوه گه‌وره‌كانی مێژووی له ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه هێناوه‌ته‌وه سه‌رده‌می ئێسته و به ڕوونی لێیان تێگه‌یشتووه.
به‌شێك له‌وبڕوایه‌دان كه ئامێرێكی زاڵبوون به‌سه‌ر كات و زه‌مه‌ن له ڤاتیكان بوونی هه‌یه و داهاتوو و ڕابردوویش ده‌بینن
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئامێره توانایه‌تی بۆ خوێندنه‌وه‌ی داهاتوو، هه‌موو ئه‌وانه‌یش ڕاستین و بوونیان هه‌یه، چونكه بیلیگرینۆ ئارنینی به‌ر له‌وه‌ی له 1994 كۆچی دوایی بكات، نامه‌یه‌كی له میدیاكانی دنیا بڵاوكرده‌وه و پشتڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌ی كرده‌وه و نووسیبووی، كه توانیویانه ئه‌و ئامێره پێشكه‌وتووه دابهێنن كه ئێسته‌یش به ته‌واوی كارایه و داهاتوو و ڕابردووی پێ ده‌بینرێت.
ئارنینی ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه ئامێره‌كه هاوشێوه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنێكه، به‌ڵام به زه‌مه‌ن تێپه‌ڕ ده‌بێ و بۆ داهاتوو و ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێ ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌كانی پێشوو ببینیت و ببیستیت، ئامێره‌كه به دوای مێژووی ده‌نگ و كرداره‌كانی مرۆڤ ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، له گه‌ردوون و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ڕابردوو و داهاتوو ده‌دۆزێته‌وه، هه‌رچه‌نده بوونی ئه‌و ئامێره دووپاتی لێ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌گوترێ ڤاتیكان ئامێره‌كه‌ی وه‌ستاندووه، به‌ڵام له‌ناوی نه‌بردووه، به‌ڵكوو له گومه‌زی پڕ نهێنی ڤاتیكان هه‌ڵگیراوه.
تیۆرێكی تر كه له‌باره‌ی گومه‌زی نهێنی ڤاتیكانه‌وه ده‌گوترێ، بوونی بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كانن له ڤاتیكان، له 2012 خوسیه فۆنیس به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی گه‌ردوونی ڤاتیكان ڕای گه‌یاند، كه پێویسته كریستیانه‌كان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی خۆر ببه‌ستن، ئه‌و به برایانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوی بردن و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وانیش به‌شێكن له دروستكراوی خوا و پێویسته پێوه‌ندی برایه‌تیمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه به ته‌واوی پشتیوانانی ئه‌و تیۆره‌ی به‌هێز كرد، كه له‌و بڕوایه‌دان كه ڤاتیكان نهێنی زۆری له‌باره‌ی بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان لایه و ئاشكرای ناكات، به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه له گومه‌زی نهێنی و كتێبخانه‌ی نهێنی ڤاتیكان بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونی بوونیان هه‌یه.
تیۆریزه‌وانی ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێن، له ساڵانی زوو كاتێك پرۆژه‌ی گومه‌زی نهێنی كتێبخانه‌ی ڤاتیكان دروست ده‌كرا و هه‌ڵكۆڵینی بۆ ده‌كرا، چه‌ندان كه‌لـله‌سه‌ر و ئێسكه‌په‌یكه‌ری نامۆ دۆزرایه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌كان نه‌بوون، به‌ڵكوو به ته‌واوی له‌و هێما و نه‌خشه و شێوانه ده‌چوون كه بۆ بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان ده‌كێشرێن، به‌ڵام پاپای ئه‌وكات، یوحه‌ننا پۆلس فه‌رمانێكی توند و به په‌له‌ی ده‌ركرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نهێنییه نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داوای كۆمپانیا زه‌به‌لاحه ته‌ناهییه‌كانی دنیا بوو كه جیهان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
تۆماری نهێنی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ماسۆنییه‌كان له‌و به‌شه نهێنییه‌ی ڤاتیكان شاردراوه‌ته‌وه
باوه‌ڕێكی تری ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌و به‌شه نهێنیه‌ی
ڤاتیكان ده‌ده‌ن، باس له‌وه ده‌كات، كه تۆماری ماسۆنییه‌كان و كاری هاوبه‌شی ماسۆنییه‌كان و ڤاتیكان به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م تۆماره‌كانی له‌و گومه‌زه‌ی كتێبخانه‌كه شاردراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی بتوانن سیسته‌مێكی جیهانی دروست بكه‌ن و به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی زاڵ بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماسۆنییه‌كان به جوو داده‌نرێن، به‌ڵام پشتیوانانی ئه‌و باوه‌ڕه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پرۆژه‌ی ستراتیجی و كێشكردنی گۆی زه‌وی و هه‌ڵسوڕاندنی سه‌رجه‌م هاوكێشه و گرفته‌كان به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن ماسۆنییه‌كان و ڤاتیكان به نهێنی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یش ته‌نیا له بیركردنه‌وه و ده‌ربڕین و وتار نه‌ماوه‌ته‌وه، بگره كتێبیشی له‌سه‌ر نووسراوه و هه‌موو ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و تۆمارانه‌ی له‌و گومه‌زه شاردراونه‌ته‌وه، زۆر گرنگ و دانسقه‌ن و باس له‌و په‌تا و كێشه و ئاڵۆزی و شه‌ڕانه ده‌كه‌ن كه ڤاتیكان و ماسۆنییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له جیهان دروستیان كردووه.