سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، كه ئه‌نكه‌ره ده‌سبه‌رداری سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نه‌بووه و پاكتاوی نه‌ژادی له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
ئیلیۆت ئه‌نگل ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس و سه‌رۆكی یژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه گوتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به‌و هێرشه خوێناوییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر كورده‌كان، كارێكی دژه مرۆیی گه‌وره‌ی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تا ئێسته به‌رده‌وامه له پاكتاوی نه‌ژادی له ناوچه‌كه و كورد له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی به زۆر ده‌رده‌كات و ئاواره‌یان ده‌كات، توركمان و عه‌ره‌ب له شوێنیان نیشته‌جێ ده‌كات.
پاكتاوی نه‌ژادی له هێرشی داگیركاری مه‌ترسیدارتره
زیاتر گوتی، ئه‌مه پاكتاوی نه‌ژادییه و كارێكی زۆر مه‌ترسیداره و له داهاتوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی خۆبه‌خۆی سوورییه‌كانی لێ دروست ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته دنیا دژی ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤێنییه‌ی ئه‌نكه‌ره بێته ده‌نگ و ڕێگری له پاكتاوی نه‌ژادی بكات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس له كاتێكدایه پێشتر ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه توركیا و هێزه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی تاڵانكردن و ڕووخاندنی ماڵی كورد له ناوچه سنوورییه داگیركراوه‌كان كردووه و به نیازیش زیاتر له ملیۆنێك عه‌ره‌ب و توركمان له‌و ناوچانه جێگیر بكات.