دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، شوفێری ئۆتۆمبێلێك و هێزه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ بوو به شه‌ڕیان و ته‌قه‌ی زۆریان له‌یه‌كتر كردووه و تا ئێسته‌ش ژماره‌ی قوربانیان نه‌زانراوه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسای هاتوچۆی كردووه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزا بدرێ، ئه‌ویش ته‌قه‌ی لێ كردوون و ئه‌وانیش بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا له شه‌قام دروست بووه و ماوه‌ی نیو سه‌عات گولـله‌یان ئاراسته‌ی یه‌كتر كردووه.
له‌سه‌ر سه‌رپێچی یاسای هاتوچۆ ته‌قه‌ی له پۆلیسی هاتوچۆ كردووه و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌یش شوفێره‌كه ته‌له‌فۆنی بۆ كه‌سوكار و هۆزه‌كه‌ی كردووه تا بگه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و پۆلیسی هاتوچۆیش ته‌له‌فۆنیان بۆ هێزه‌كانی پۆلیس كردووه، هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و خه‌ریك بووه شه‌ڕه‌كه ببێته ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی خوێناوی، به‌ڵام دواجار به‌هۆی زۆری هێزه‌كانی پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كان له شوێنه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه، كه‌سوكاری شوفێره‌كه شه‌ڕیان نه‌كردووه و شوفێره‌كه و سێ كه‌سی تریان ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و سه‌رجه‌میان گیراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئۆتۆمبێلی شوفێره‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له كۆتایی دۆخه‌كه كه‌مێك هێوربووه‌ته‌وه و هاتوچۆ له شه‌قامه‌كه ئاسایی كراوه‌ته‌وه.