دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور خرایه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له ماوه‌ی ڕابردوو لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێكهێنرا، سه‌رچاوه‌كان باس له گفتوگۆی قووڵی ناو لیژنه‌كه ده‌كه‌ن و پرسی گۆڕینی سیسته‌می عێراق بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رج و ڤیتۆی سێ پارێزگاكه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور خواستی به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یه.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، سیسته‌می سیاسی عێراق گه‌وره‌ترین گرفتی له نێو لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور دروست كردووه، زۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سیسته‌مه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێ، به‌شێكیش ترسیان له‌وه هه‌یه له ڕێی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی تاكڕۆیی و دیكتاتۆری جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق، ئه‌مه‌یش وایكردووه دوودڵ بن له هه‌مواركردنی سیسته‌می سیاسی له نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
یه‌كێكی تر له گرفته‌كان، پرسی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مواری ده‌ستووره، كه له ده‌ستووری ئێسته ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌مواره‌كه شكست دێنێ و جێبه‌جێ ناكرێ، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و بابه‌ته‌یش له ده‌ستوور نه‌مێنێت، به‌ڵام كورد سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی و ئه‌مه به گره‌نتییه‌ك بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت، سازشی له‌سه‌ر ناكات.
ده‌یانه‌وێ ڤیتۆی سێ پارێزگاكه له ده‌ستوور بسڕنه‌وه
یونادم كه‌ننا ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستوور ده‌ڵێ، ناكۆكییه‌كان زۆرن، ئه‌و دوو پرسه‌یش زۆرترین قسه و گفتوگۆیان له‌سه‌ره و ئه‌سته‌مه بگه‌ن به ئه‌نجام.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان ئه‌و لیژنه‌یه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كه‌سانی نه‌شاره‌زا له لیژنه‌كه هه‌ن و پێویسته پسپۆرانی یاسایی گه‌نج ده‌ستوور هه‌موار بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م بیگونجێنن و مافه‌كانی هاووڵاتییانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.