ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگاران و بۆریس جۆنسۆن له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌ركه‌وتنی بۆریس جۆنسۆن داهاتوو و یه‌كگرتوویی به‌ریتانیا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و هۆكاره‌كانیش ده‌خاته ڕوو.
رۆبه‌رت سیرمسلی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ده‌ڵێ، جارێكی تر بۆریس جۆنسۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه وێستمنسته‌ر وه‌ك پاڵه‌وانی شانۆ سیاسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا، به‌ڵام ده‌پرسێ ئایا داهاتوو چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی خۆش ده‌كه‌ن، یان به پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسییه‌كان ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كه ئێسته پارتی پارێزگاران ده‌توانێ بێ لایه‌نه‌كانی تر پرۆژه‌ی ده‌رچوون له یه‌كێتییه تێپه‌ڕێنێ و برێكزێت جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه و هه‌نگاوه هێشتایش داهاتوویه‌كی ناڕوون و مه‌ترسیداری هه‌یه، چونكه یه‌كگرتوویی و داهاتووی به‌ریتانیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه بۆ كه‌سایه‌تی بۆریس جۆنسۆن، به‌ڵام هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ ئێسته و داهاتووی وڵاته‌كه، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات ڕه‌وتی "نا بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا" ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌مجاره شه‌قام بجووڵێنێت، دژی جێبه‌جێكردنی برێكزێت، هاوكات نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی سكۆتلاندیش ده‌یانه‌وێ دووباره ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌ربچێت.
ئه‌و دووانه كۆسپی گه‌وره‌ن، هه‌رچه‌نده جاران كێشه و ململانێكان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و نه‌كردنی برێكزێت ته‌نیا له ناو ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا بوو، به‌ڵام به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی جۆنسۆن و حزبه‌كه‌ی، كێشه‌كه دێته ناو خه‌ڵك و ئه‌مجاره جه‌ماوه‌ر ده‌جووڵێنرێت، جیا له‌وه‌یش دووباره مه‌ترسی جیابوونه‌وه‌ی سكۆتلاند له به‌ریتانیا زۆر زیاتر ده‌بێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، له جێبه‌جێكردنی برێكزێت و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كه له په‌رله‌مانی نوێ كه زۆرینه‌یان پارێزگاریخوازن ده‌بن، پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ی سكۆتلاندیش زۆر خێراتر بكرێت، بۆیه ئه‌مانه ڕێگاكه‌ی به‌رده‌م جۆنسۆن به بێ كۆسپ و ته‌گه‌ره ناهێڵنه‌وه، به‌ڵكوو به هه‌نگاونانی بۆریس جۆنسۆن بۆ ئه‌م بابه‌ته، داهاتووی وڵاته‌كه ده‌خاته ناو مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌وه.
كێشه‌ی سكۆتلاند و جیابوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر یه‌كێتی خاكی به‌ریتانیا
نووسه‌ر ده‌ڵێ، برێكزێت به زوویی جێبه‌جێ ناكرێ و ساڵانی داهاتوویش پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت، سیاسه‌تی له‌نده‌ن به ئاراسته‌ی به‌ر له برێكزێت ناگه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی، سه‌ربه‌خۆیی زیاتر به سكۆتلاند بدرێ و له چوارچێوه‌ی به‌ریتانیایش بمێنێته‌وه، به‌ڵام له یه‌كێتیی ئه‌وروپایش ده‌رنه‌چێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ژیرانه‌یه و له‌نده‌ن ده‌یه‌وێ یه‌كێتیی ئه‌وروپایش بێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه، چونكه به‌مشێوه‌یه هه‌م له باجی گومرگی كاڵاكانی ئه‌وروپا بۆ به‌ریتانیا ڕزگاری ده‌بێت، هه‌میش پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌كه به ئارامی و دوور له كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕوون نییه هه‌ڵوێستی ئه‌وروپایه، ئاخۆ به مانه‌وه‌ی سكۆتلاند به ته‌نیا له یه‌كێتییه‌كه ڕازی ده‌بێت، یان هه‌ڵوێستێكی تر ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه پێچه‌وانه بێ جارێكی تر كێشه‌كان بۆ له‌نده‌ن قووڵ ده‌كاته‌وه.
بۆریس جۆنسۆن ئه‌ستێره‌ی به‌ختی هه‌ڵهاتووه و زۆر شانازی به‌خۆی و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ده‌كات، چونكه یه‌كه‌م سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانه دوای مارگرێت تاتچه‌ر كه له 1987 توانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا بباته‌وه، ئه‌مه‌یش شكاندنی پێوانه‌یه‌كی مێژووی سیاسی وڵاته‌كه‌یه و ستراتیجی بۆریس جۆنسۆن و حزبه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا.
هاوكات شكستی پارتی كرێكاران به‌و شێوه‌ی له ئه‌نجامه‌كان هه‌مووان بینیمان، له ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه هاوشێوه‌ی نه‌بووه، بۆیه سیاسه‌ت و پێگه‌ی كرێكاران ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، چونكه له ناوچه‌كانی باكور و میدلاندز كه به بنكه‌ی سه‌ره‌كی پارتی كرێكاران داده‌نران و زۆرترین ده‌نگ دژی ده‌رچوون له ئه‌وروپا درا، كه‌چی ئه‌مجاره پارتی پارێزگاران كورسی په‌رله‌مانی له‌و ناوچانه‌یش بردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ئابڕووچوونێكی سیاسی پارتی كرێكاران داده‌نرێ.
به‌كارهێنانی جه‌ماوه‌ر و شه‌قام دژی حكوومه‌ت بژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه ده‌بێت
بۆیه پێشبینی ده‌كرێ گۆڕانكاری گه‌وره له سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكاران دروست ببێ و تیمێكی نوێ ڕابه‌رایه‌تی پارته‌كه وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان نابێت، كه له‌و پێگه نزمه‌وه ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی پارێزگاریخوازان ببنه‌وه، كه ئێسته بێباكانه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان به ده‌سته‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێشبینی ده‌كرێ، كه جێرمی كۆربینی سه‌رۆكی پارتی كرێكاران به ئاسانی ده‌سبه‌رداری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه نه‌بێ و له سیاسه‌ته توندڕۆكانی به‌رده‌وامی هه‌بێ، كه ئه‌مه‌یش شكسته‌كانی حزبه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
به گشتی جۆنسۆن و پارتی پارێزگاران به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانن، كه سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی ڕه‌هایان له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به ئاسانی ناتوانن به‌رنامه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له پرسی ده‌رچوون له ئه‌وروپا و گرێبه‌ستی بازرگانی هاوبه‌ش، كه كێشه‌ی قووڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌یه، جیا له‌وه‌یش هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وامی جیابوونه‌وه‌ی سكۆتلاند و داواكارییه‌كان وا ده‌كه‌ن تامی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پارێزگاران كه‌مێك تاڵ بێ و به ئاسانی هه‌زم نه‌كرێت.