ئەبوبەكر بەغدادی بە پەلە لە مووسڵ ڕایكرد

:: PM:01:58:17/10/2016 ‌

هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی هەڵمەتی ئازادكردنەوەی مووسڵ و پێشڕەوی دیاری هێزە بەشدارەكان، سەرچاوەیەك لە پارێزگەی نەینەوا رای گەیاند كە ژمارەیەك چەكداری داعش لە ئەبوبەكر بەغدایی هەڵگەڕاونەتەوە و ئەوان بە بڵنگۆ رایان گەیاندووە كە ئەبوبەكر بەغدایی بەرەو رەقە هەڵاتووە و خێزانەكەشی گیراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد و تا ئێستە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی هەشت گوند لە داعش پاك بكاتەوە و لە پێشڕەویكردن بەردەوامە، ئێستە ئەوان لە دووریی تەنیا 12 كیلۆمەترن لە سەنتەری مووسڵ.

بەپێی سەرچاوەیەك لە ناو شاری مووسڵ، ئەو چەكدارانەی داعش كە لە بەغدادی هەڵگەڕاونەتەوە لە رێگەی بڵندگۆی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانەوە هاواریان كردووە كە دەسەڵاتی بەغدادی كۆتای هاتووە و كە خۆی بەرەو رەقە لە سووریا هەڵاتووە و خێزانەكەشی گیراوە.

سەرچاوەیەكی تر رای گەیاند كە تۆڕی ناوەندی پێوەندیكردنی بێتەلی داعش لە دوای سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ وەستاوە، ئەوەش دوای كردنە ئامانجی بارەگایەكی سەرەكی لە سەربازگەی غەزلانی. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد، كردەوەگەلەكە لە زیاتر لە قۆڵێكەوە دەستی پێ كرد و هێزی پێشمەرگە توانییان هەشت گوند ئازاد بكەنەوە. 

سەرچاوە: سۆمەرییە نیوز


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل