سه‌رپه‌رشیاری كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خازرن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ساز بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستان كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خازرن و ئه‌گه‌ری هه‌یه بارزانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی كرده‌وه‌گه‌لی مووسڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مڕۆ ساز بكات.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كوردستان كه یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمه له خازر، پێشتر له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتبووی: ئەو ناوچانەی پێشمەرگە كۆنترۆڵیان دەكاتەوە بەشێكن لە كوردستان، هیچ هۆیەك نییە بۆ ئەوەی پێشمەرگە جێیان بهێڵێت و بكشێتەوە.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌نگۆی دروست كرد و دواتر هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پیلانی كرده‌وه‌گه‌له‌كه ڕێككه‌وتن، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات 3:30 كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌دوێت.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵی ڕاگه‌یاند.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بە سه‌رپه‌رشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستان، بە بەشداریی چوار هەزار پێشمەرگە دەستیان بە پێشڕەوی كرد بۆ گوندەكانی خوارووی چیای زەرتك لە میحوەری خازر (خۆرهەڵاتی مووسڵ) و تا ئێستە هێرشەكە بەردەوامە و تیرۆریستان لە شكستدان و زیانی زۆریان بەركەوتووە.
كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە شه‌ش میحوەرەوە دەبێ: گەیارە، گوێڕ، خازر، بەعشیقە و سەدی مووسڵ و ئاسكی مووسڵەوە بەرەو ناوەوەی مووسڵ هێزەكان پێشڕەوی دەكەن.
لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی 60 هەزار چەكداری سوپا و پۆلیسی عێراق، شارەكە كەوتە دەست تیرۆریستان، ئەمڕۆ دووشەمیش 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دوای دوو ساڵ و زیاتر لە چوار مانگ هێرش بۆ رزگاركردنەوەی شارەكە و وەدەرنانی تیرۆریستان دەستی پێ كرد.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.