بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ستدرێژی سێكسی پیاوێك بۆ سه‌ر ژنبرا و كچه‌كه‌ی توركیای هه‌ژاندووه و میدیاكانیش به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌وه و چالاكانی مافی ژن و مرۆڤیش داوا ده‌كه‌ن توندترین سزا به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه دڕنده‌یه بسه‌پێنرێت.
میدیاكانی
توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵی بێ باوك ددانی به‌وه ناوه كه چه‌ندان جار له‌لایه‌ن مامییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی به زۆر كراوه‌ته سه‌ر خۆی و دایكی، كه له ناوچه‌ی كوكوكیشیكی ویلایه‌تی ئیسته‌نبۆل ده‌ژین.
خه‌ڵكی به بڕیاری دادگا ناڕازاین و ده‌یانه‌وێ توندترین تاوانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت
دوای ئاشكرابوونی تاوانه‌كه، پۆلیس توانیان مامی كچه‌كه بگرن و ئه‌ویش له لێكۆڵینه‌وه ددانی به هه‌موو تاوانه‌كانی ناوه، پشكنینی پزیشكی بۆ كچه‌كه كراوه و هه‌موو به‌ڵگه‌كان پشتڕاستی زانیارییه‌كانی ئه‌و كچه‌یان كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و كاره دڕندانه‌یه، دادگای ئیسته‌نبۆل بڕیاری هه‌شت ساڵ و چوار مانگ به‌ندكردنی به‌سه‌ر مامی كچه‌كه سه‌پاند، به تۆمه‌تی به‌دڕه‌وشتی، به‌ڵام ئه‌مه ناڕه‌زایی توندی خه‌ڵكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن زۆرترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ و ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری لێ داوه، به سزایه‌كی زۆر سووك ده‌زانن، له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌نجامی داوه.