پسپۆڕێكی زانستی ئازار و سڕكردن هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئازاری ماسولكه و جومگه‌كان له زستاندا ده‌خاته‌ڕوو ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له زستاندا و له كه‌شی سارد زیاتر ئه‌و جومگه‌ی ئه‌ژنۆكان و جومگه‌ی حه‌وز و قولهپێیه زیاتر تووشی ئازار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی كانوونی دووه‌م، د. هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له زانستی ئازار و سڕكردن بۆ "وشه" گوتی، له وه‌رزی زستان و له‌كاتی سه‌رمادا جه‌سته ھه‌وڵ ده‌دات گه‌رمی هه‌ڵبگرێ كات و خوێن زیاتر بڕوات بۆ دڵ و سییه‌كان، له‌كاتی ڕوودانی ئه‌وه‌دا، ئه‌و بۆڕیی خوێنانه‌ی لهپهلهكانن گرژ ده‌بن و كه‌متر خوێن ده‌چێت بۆیان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه سارد بن و ڕه‌ق بن، ئه‌مه‌ش ئازار و ناڕه‌حه‌تی دروست ده‌كات .
له‌كاتی زستاندا ئه‌و گۆڕانه‌ی له په‌ستانی هه‌وادا ڕوو ده‌دات، ده‌بێته هۆی زیادكردنی ھه‌وكردن له جومگه‌كان
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌كاتی زستاندا ئه‌و گۆڕانه‌ی له په‌ستانی هه‌وادا ڕوو ده‌دات، ده‌بێته هۆی زیادكردنی ھه‌وكردن له جومگه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ڕۆماتیزم و كێشه‌ی جومگه‌یان ھه‌بووه پێشتر، ئه‌م هه‌وكردنه‌ش ئازار و ناڕه‌حه‌تی و سووربوونه‌وه دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌رمادا مرۆڤ ئاو كه‌متر ده‌خواته‌وه وه‌ك له كاته‌كانی تر، بۆیه له‌شی مرۆڤ تووشی وشكبوونه‌وه ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاو پێكهاته‌یه‌كی گرنگی لینجی نێوان جومگه‌كانه، كه‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌وه‌ش ئازار و ڕه‌قبوون دروست ده‌بێت .
ئه‌و پسپۆڕه چه‌ندان هۆكاری تریش بۆ ئازاره‌كانی جومگه ده‌خاته‌ڕوو كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
1-هه‌ندێك پزیشك ده‌ڵێن له‌كاتی وه‌رزی زستاندا، خواردنه‌وه گه‌رمه‌كانی وه‌ك چا و قاوه و نیسكافه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر ده‌خورێته‌وه، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كافاینی تێادایه كه ده‌بێته ھۆی زیادكردنی ئازار له جه‌سته‌دا .
2-چه‌ند توێژینه‌وه‌ك ده‌ڵێن له زستاندا چالاكی كه‌متره به‌گشتی و وه‌رزشكردن كه‌متر ده‌بێته‌وه و خه‌ڵك زیاتر ده‌خه‌ون، بۆیه ماسولكه‌كان ته‌مه‌ڵ ده‌بن و جومگه‌كان ڕه‌ق ده‌بن له ئه‌نجامی كه‌می جووڵه كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له‌كاتی جووڵاندن و هاتوچۆدا .
3-شێداری له‌گه‌ڵ سه‌رما ھه‌ردووكیان كاریگه‌رییان ھه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنی ئازاری جومگه‌كان، ئه‌ویش به ھۆی كاریگه‌ره خراپه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئێسك و كركڕاگهی جومگه‌كان .
4-له‌كاتی سه‌رمادا ئه‌و لینجییهی له‌ناو جومگه‌كاندا ھه‌یه (synovial fluid)خه‌ست ده‌بنه‌وه و به باشی ھاتوچۆ ناكه‌ن له نێوان جومگه‌كاندا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ھۆی ڕه‌قبوون و كرته كرتكردنی جومگه‌كان.