ڕووداوێكی هاتوچۆ 20 قوربانی لێ كەوتەوە

:: PM:01:18:19/01/2020 ‌
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 20 هاووڵاتی دەبنە قوربانی و شایەتحاڵێك ئاشكرای دەكات، بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دەربەندیخان دەگوازرێنەوە.

بەهۆیەوە 20 سەرنشینی پاسەكە بریندار بوون 
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی كانوونی دووەم، سەردار ڕەقیب شوفێرێكی نزیك لە ڕووداوەكە، بە"وشە"ـی ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستە لەسەر ڕێی شارۆكەی دەربەندیخان - سلێمانی لۆرییەك و پاسێكی نەفەرهەڵگر پێكیاندا دا و بەهۆیەوە 20 سەرنشینی پاسەكە بریندار بوون.

ئەو شایەتحاڵە گوتی، "ئێستە تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی ناوخۆ سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەكانن بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دەربەندیخان".

رێی دەربەندیخان-سلێمانی بە "رێی مەرگ" ناسراوە و زۆربەی شەقامەكە یەك سایدی هاتن و چوونە و ناوچەكەیش تا نزیكەی 20 كیلۆمەتر شاخاوییە.



وشە - رامیار جەواد