گرووپی لازارۆس كه به كوبرای شاراوه‌یی كۆریای باكوریش ناوی ده‌برێ، یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین گرووپه هاككه‌رزه‌كانی دنیا و به گوێره‌ی داتا و زانیارییه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان له 10 ساڵی ڕابردوو زۆرترین پرۆسه مه‌زنه‌كانی هاككردن له دنیا له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه ئه‌نجام دراوه، كه ڕاسته‌وخۆ به كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌ستراونه‌ته‌وه.
له ناوخۆی كۆریای باكور ناوی تریش بۆ ئه‌و گرووپه به‌كاردێت كه پاسه‌وانی ئاشتی دیارترینیانه، ئه‌و گرووپه له 2009ه‌وه دامه‌زراوه و سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كۆریای باكور بۆ سه‌ر سیسته‌می ئینته‌رنێت و سه‌كویریتی و تۆڕه‌كانی جیهان ده‌كات، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری جیهانه‌وه ئه‌و گرووپه خراونه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه و به مه‌ترسیدارترین گرووپی هاككه‌رز له دنیا هه‌ژماركراون.
دوای دامه‌زراندنیان له ساڵی 2009 تا 2012 گرووپی لازارۆس، یه‌كه‌م ئه‌ركیان بریتی بوو له سیخوڕیكردن و كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌وانه‌ی كه دژی كۆریای باكورن، به‌مشێوه‌یه داتایه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاحی سیخوڕی ئه‌لیكترۆنیان ده‌ستكه‌وت و دواتریش هێرشیان كرده سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆریای باشوور و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كه‌ی هاككردنی تۆڕی كاره‌با له ئه‌مه‌ریكا و به ملیۆنان ئیمه‌یلیش له ساڵانی ڕابردوو خرایه ئه‌ستۆی ئه‌و گرووپه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به فه‌رمی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان ڕابگه‌ینن.
ئه‌ركێكی تری ئه‌و گرووپه دزینی پاره‌یه له بانكه‌كانی دنیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆریای باكور و چوونه ناو سیسته‌می كۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و پیشه‌سازییه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆریای باكور سوود له زانست و زانیارییه‌كانیان وه‌ربگرێ و زیاتر خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له 2014 هێرشیان كرده سه‌ر كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی و دواتریش 12 ملیۆن دۆلاریان له بانكی دیل ئۆسترای ئیكوادۆر دزی و ملیۆنێك دۆلاری تریشیان له بانكی تیان فونگی ڤێتنامی برد.
به‌رپرسن له زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هاككردن له جیهان
له ساڵی 2016 گرووپه ژماره‌یه‌كی زۆر هێرشیان كرده سه‌ر بانكه‌كانی پۆله‌ندا و مه‌كسیك و به‌نگلادیش و ئه‌مه‌ریكا و توانیان 81 ملیۆن دۆلار بدزن، له 2017یش زیاتر له 60 ملیۆن دۆلاری تریان له بانكی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیكی تایوانی دزی، له كۆتایی 2017 كۆمپانیای كاسپه‌رسكای ڕووسی كه تایبه‌ته به ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا دووپاتی كرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له‌لایه‌ن گرووپی لازارۆسه‌وه ئه‌نجام دراون و ئه‌وان یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی بڕینی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی بانكه‌كانیان هه‌یه به ناوی بلونۆرۆف و سیسته‌می ئاسایشی سه‌رجه‌م بانكه‌كانی دنیا چێك ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دزینی پاره‌ی لێ ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده ده‌توانن له‌سه‌رجه‌م بانكه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێ پرۆسه‌كه زۆر فره‌وان بێ و كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا بهێنێت، بۆیه به ناڕاسته‌وخۆ ماوه ماوه كاری له‌م چه‌شنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له 2017 ڤایرۆسی WannaCry به جیهان بڵاوبووه‌وه و زیاتر له 100 ملیۆن كۆمپیوته‌ری دنیا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه هاككرا، كاسپه‌رسكای به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه جیهانییه‌یشی خستووه‌ته ئه‌ستۆی گرووپه‌كه و به‌ڵگه‌ی پێویستیشی له‌وباره‌وه خستووه‌ته به‌ر ده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی. هاوكات كۆمپانیای سیمانتكی ئه‌مه‌ریكیش بۆ پرۆگرامی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی به جیهان بڵاوكرایه‌وه له 2017 له‌لایه‌ن گرووپی لازارۆسه‌وه بووه و ئه‌وانیش به‌ڵگه‌ی پێویستیان ده‌ست كه‌وتبوو و پشتیان پێی به‌ستووه.
هاوكات هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین و سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له جیهان كه به پله‌ی یه‌كه‌م كۆریای باشووری كرده ئامانج، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و گرووپه لێی به‌رپرسیارن، له‌باره‌ی شێوازی كاركردنی ئه‌و گرووپه شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌لێن، ئه‌ركی سه‌ره‌كی دروستكردنی پرۆگرامی تایبه‌ت و جێی خواست و ویستی خه‌ڵكه، كه به ترۆجانه‌وه پێوه‌ست كراوه، بۆیه پێشتر به به‌رنامه‌ی كۆینلینك زۆربه‌ی قوتابیانی زانكۆكانی كۆریای باشووریان كرده قوربانی و پاسۆردی ئیمه‌یل و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و داتاكانی ناو مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان بردن.
له 2018 و 2019یش ئه‌و گرووپه هێرشیان كرده سه‌ر بانكێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی بیتهوب و ملیۆنان دۆلاریان لێ برد، دواجاریش كۆمپانیای یوبیتی كۆریای باشووریان تووشی مایه‌پووچی كرد، دوای ئه‌وه‌ی 17%ی سه‌رمایه‌كه‌یان برد، له ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2019یش له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكتریك فیش توانیان 49 ملیۆن دۆلار له بانكێكی كوێت بدزن و چوار هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی تری هاككردن و بڕینی سیسته‌می سه‌كوێریتی وڵاتانیان ئه‌نجام دا، كه تا ئێسته ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
تا ئێسته سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له بانكه‌كانی جیهان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆریا باكور بردووه و به‌كاریان هێناوه
تا ئێسته كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و
گرووپه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به نهێنی كار ده‌كه‌ن و شاراوه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ئاماده‌یی و هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكانیان له‌لایه‌ن هه‌واڵگری كۆریای باكوره‌وه زیره‌كترینه‌كانیان هه‌ڵده‌بژێردرێن و ڕه‌وانه‌ی شینگیانگی چین ده‌كرێن، تا له زانكۆكان له بواری پرۆگرامینگ و ته‌كنه‌لۆجیا بخوێنن و دوای ته‌واوبوونی خوێندن ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه كۆریای باكور و سه‌ره‌تا له له زانكۆی كیم تشیك بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و زانكۆی كیم ئیل سونگ به‌شی بچووكی كاركردنیان بۆ كراوه‌ته‌وه، كه‌چی ئێسته نازانرێ شوێن و باره‌گایان له كوێیه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر نییه.