له وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه رای گه‌یاندبوو، ئاماده‌ین دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رجه‌م سزاكانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت. دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێ "نا، سوپاس"
ئەگەر ئەمەریکا سزاکانمان لەسەر هەڵگرێ، ئامادەین دانوستاندن بکەین
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران به مه‌رجی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی ره‌ت كرده‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی "شپیگڵ"ی ئه‌ڵمانی كه دوێنێ شه‌موو بڵاو كرابووه‌وه، گوتی، ته‌نانه‌ت دوای كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانیش، ئێران ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵبگیرێت.
به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی زه‌ریف له تویتێكدا به زمانی فارسی نووسیویه‌تی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ ئێران خوازیاری دانوستاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌و مه‌رجه‌ی سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت. دوای ئه‌و رسته‌یه تره‌مپ به زمانی ته‌وسه‌وه نووسیویه‌تی، "نا، مێرسی".
وشه‌ی "مێرسی" وشه‌یه‌كی فڕه‌نسییه و فارس له بری سوپاس به‌كاری دێنن.
تا ئێسته چه‌ندان جار تره‌مپ و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان به "زمانلووس و درۆزن" ناو بردووه و هه‌فته‌ی رابردوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، زه‌ریف باش ده‌زانێ درۆ بۆ رژێمه‌كه‌ی بكات و كوشتوبڕی هاووڵاتییانی ئێران له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه به زه‌رده‌خه‌نه بشارێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، رژێمی ئێران له رێی میلیشیاكانیه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاڵۆزییه له ناوچه‌كه و بۆ میدیاكانیش باس له دانوستان و ئاشتی ده‌كه‌ن.