بڕیاره كۆنفڕانسی چاوی پزیشكیی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م پزیشكان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن تا له نوێترین توێژینه‌وه‌كانی دنیا به‌ئاگا بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ـی كانوونی دووه‌م، شنه كانه‌بی پزیشكی چاو به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفڕانسێكی گه‌وره له هه‌ولێر بۆ پزیشكانی چاو به‌ڕێوه ده‌بات كه سه‌رجه‌میان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه بەشداریی بکەن.
دوایین زانیاری و توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری چاره‌سه‌ر و ده‌رمان
ئه‌و پزیشكه گوتی، كۆنفڕانسه‌كه به مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی دوایین زانیاری و توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری چاره‌سه‌ر و ده‌رمان و چه‌ند بوارێكی ترە له نه‌خۆشییه‌كانی چاو، كۆنفرانسه‌كه له حه‌وتی شوبات له هۆتێل شیراتۆن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاشكرای كرد، له‌و كۆنفڕانسه سه‌رجه‌م پزیشكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شدار ده‌بن.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر پێوه‌ندیی به محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
بڕیاره له‌و كۆنفڕانسه پزیشكییه، دواین توێژینه‌وه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی چاو بۆ پزیشكان بخرێنه ڕوو و به پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا ئاشنا بكرێن.