سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵ ده‌درێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆبینه‌وه تا هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی له‌و شوێنه ڕوون بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ـی كانوونی دووه‌م، لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، نوێنه‌رانی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆكان، سه‌ردانیان كردووین و گفتوگۆمان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان كردووه كه ماوه‌ی 17 ساڵه خزمه‌تگوزارییان بۆ نه‌چووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی گوتی، نووسراومان كردووه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان تا به‌دواداچوون بكرێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گفتوگۆ بكرێت، كه بۆچی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و شوێنه ناچێت له كاتێكدا سه‌رجه‌م زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خزمه‌تگوزارییان بۆ چووه.
سه‌رجه‌م زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خزمه‌تگوزارییان بۆ چووه
باسی له‌وه‌ش كرد، له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین تا هاووڵاتییان و سوودمه‌ندان خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ كه‌رته‌كه‌یان دابین بكرێت و بتوانن بیكه‌ن به خانوو.
كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆكان ژماره‌ی زه‌وییه‌كانی 15 هه‌زار پارچه زه‌وییه و تا ئێسته هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی بۆ نه‌چووه، ئه‌وه‌یش وای كردووه زه‌وی له‌و شوێنه هه‌رزان بێت.