ئێسته به فره‌وانی باس له نه‌بوونی سه‌روه‌ری له عێراق ده‌كرێ، زۆرێكیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سازشیان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری وڵاته‌كه كردووه و ئێران و ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له شوێنی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تی به‌غدا ڕۆڵ ده‌گێڕن، ڕه‌نگه له ڕووی ماناوه له وشه‌ی سه‌روه‌ری بگه‌ین، به‌ڵام له ڕووی ده‌ركه‌وتنی وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری مێژوو و سه‌رهه‌ڵدان و ماناكانی به وردی شاره‌زا نه‌بین و لێره‌وه به وردی ئه‌و چه‌مكه به گوێره‌ی ئینسایكلۆپیدیای ستانفۆردی فه‌له‌سفه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سه‌ره‌ڕای جیاوازی ڕوانین و پێناسه‌كردنی چه‌مكی سه‌روه‌ری، به‌ڵام ساده‌ترین پێناسه‌ی بریتییه له بوونی "ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌ر سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی له نێو هه‌رێم و ناوچه و وڵاتێك" ئه‌م پێناسه‌یه‌یش بۆ سێ خاڵ وردكراوه‌ته‌وه، كه به بنه‌ما و پێوه‌ری سه‌روه‌ری هه‌ر وڵات و ده‌سه‌ڵاتێك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جیوگرافی دنیا داده‌نرێن، كه بریتین له خاوه‌نداری له‌خۆكردن و مه‌ودا و بوونی سه‌روه‌ری ڕه‌ها، دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ناوخۆ، واته ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر كاروباری وڵات و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه، به بوونی ئه‌و سێ خاڵه له هه‌ر وڵاتێك، ئه‌وا ده‌گوترێ، كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری ڕه‌های خۆیه‌تی.
بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌نجامی ئاشته‌وایی نامه‌ی ڤێستفالیای ئه‌ڵمانیا له 1648 ئه‌و چه‌مكه باسی لێوه‌كرا و به فه‌رمی چووه ناو ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له ڕووی هزری سیاسییه‌وه، له كتێب و بۆچوونه‌كانی میكیاڤیلی و مارتن لۆسه‌ر كینگ و بودین و هۆبز پانتاییه‌كی فره‌وانی داگیر كردبوو، ئه‌مه ئه‌و ڕه‌وته بوو، كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه تا پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، كه زۆرترین باس و خواسیان له‌باره‌ی ئه‌م چه‌مكه‌وه ده‌كرد، به‌ڵام له ڕووی واقیعی سیاسییه‌وه، ته‌نیا له په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی ڤێستفالیا باس له‌و چه‌مكه كرا.
له په‌رتووكی "جه‌سته‌ی پاشا" كه ئێنرتس كانتورفیتش له‌سه‌رده‌می كلاسیك و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست نووسیویه‌تی، دووپات له‌وه ده‌كانه‌وه، كه پێویسته ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی پاشا كۆ بكرێته‌وه و سه‌روه‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌كی وڵاتیش ته‌نیا له ده‌ستی پاشا بێت، كاتێك گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ناوخۆ و وڵاتانی نه‌یار هاتنه ناو هاوكێشه‌كه و هه‌وڵی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ پاشا‌كان دا، ئه‌وا ئیتر سه‌روه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه كۆتایی دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی پاشاكانی به خاوه‌نی سه‌روه‌ری ناوبردووه و ئه‌و چه‌مكه‌یش وه‌ك پێناسه‌كردنی پاشا‌كان به‌كارهێنراوه.
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بێ سه‌روه‌ری ڕه‌ها به ده‌سه‌ڵاتێكی ناته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێ
به‌شێك له بیرمه‌ندانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان، كه چه‌مكی ده‌نگی گه‌ل و هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر بۆ ئه‌وه هێنراوه‌ته بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو سه‌روه‌ری ته‌واوی هه‌بێت و له‌ناوخۆ گرووپه‌كان بیانوو بۆ نه‌بوونی شه‌رعیه‌تی گه‌ل بۆ فه‌رمانڕه‌واكان دروست نه‌كه‌ن، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئاینی كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له ململانێیه‌كی قووڵ بوو له‌گه‌ڵ كۆشكی پاشایه‌تی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵات و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری فه‌رمانڕه‌وایی له‌ناوخۆی وڵاته‌كان، كه ئه‌مه‌یش ده‌رگای بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كرده‌وه به بیانووی هاوسۆزی و هاوباوه‌ڕی له ڕووی ئاینه‌وه.
دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، چه‌مكی
سه‌روه‌ری زۆرترین باسوخواسی له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی سیسته‌می سیاسی و شۆڕشی پیشه‌سازی و هۆشیاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان گرنگی سه‌روه‌ری هه‌ر قه‌واره و هه‌رێم و ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌یه‌ك زۆر زیاتر ده‌ركه‌وت، بۆیه له ڕووی هزری سیاسییه‌وه، هه‌ریه‌ك له برتراند دوو جۆفینیل و جاك ماریتان زۆرترین قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامیش گرنگی ئه‌و چه‌مكه له ڕووی واقیعه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه و سیسته‌مه سیاسییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. بۆیه بایه‌خی زیاتری پێ ده‌درێت.
له‌گه‌ڵ دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و دانانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێككه‌وتننامه دیپلۆماسییه‌كان، پرسی ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان و پێشێلی سه‌روه‌رییان به ته‌واوی له نێو ده‌قی یاسا و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕه‌نگی دایه‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئامرازه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی و حوكمڕانی وڵاتان زۆر زۆرن و به‌رده‌وامیش ئامرازی نوێ دێنه بوونه‌وه، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وڵاتان و فه‌رمانڕه‌واكان هه‌وڵی ده‌ستخستنی سه‌روه‌ری ته‌واوی خۆیان داوه.
ده‌یان ڕێككه‌وتننامه و په‌یماننامه له نێوان وڵاتان واژووكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ده‌ستوه‌ردان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یه‌كتر بگرن
ئه‌مه‌یش ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌روه‌ری واته سه‌ربه‌خۆبوون و حوكمكردن به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی، له نه‌بوونی سه‌روه‌ری به ته‌واوی پێچه‌وانه‌كه‌ی دێته ئاراوه، كه بریتییه له شوێنكه‌وتوویی و بڕیاردانی گرووپی تر له ناوخۆ و وڵاتانی تر كه ده‌ستوه‌ردان له وڵاتێك ده‌كه‌ن، له‌بری فه‌رمانڕه‌وای ڕاسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه كه به‌ده‌نگی گه‌ل هه‌ڵبژێردراوه و زۆرترین پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه.
له 1950 ڕێككه‌وتنی پاریس و دواتریش ڕێككه‌وتنی رۆما، په‌یماننامه‌ی ماستریخت له 1991 و له 2001 ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی پاراستن و له 2009 ڕێككه‌وتنی لیشبۆنه، سه‌رجه‌میان بۆ ڕێكخستنی كاروباری ده‌ستوه‌ردان له كاری وڵاتانی تر له‌لایه‌ن وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا واژوویان له‌سه‌ر كرا، سه‌رقاڵبوونی وڵاتان به پێناسه‌كردنی به‌رده‌وامی ئه‌و چه‌مكه و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری یه‌كتر، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر وڵاتێك بێ سه‌روه‌ری، واته نه‌بوو و داگیركراو به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی، بێ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیركه‌ر هیچ هێز و سوپا بجووڵێنێت و هیچ شه‌ڕ و كاره‌سات دروست بكات، بۆیه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تییان نییه، به وڵاتی خه‌یاڵی داده‌نرێن، كه زلهێزه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ر ڕۆژه و به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز ڕێنمایی ده‌كه‌ن.