میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی مووشه‌كبارانی ناوچه‌ی سه‌وز له شه‌وی ڕابردوو، كه سێ مووشه‌كیان له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، سێ كه‌س برینداربوون.
میدیاكان ئاماژه‌یان داوه، دوای ئه‌وه‌ی پێنج مووشه‌كه كاتیۆشاكه له ناوچه‌ی
سه‌وز و باڵوێزخانه‌ی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، ڕێوشوێنی ته‌ناهی زۆر توند گیرایه‌به‌ر و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئاسمانی باڵوێزخانه و ناوچه‌كه سووڕاونه‌ته‌وه و حاڵه‌تی باری لهناكاوییان ڕاگه‌یاندووه.
هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی برینداره‌كان و شوێنه‌كانیان نییه و نازانرێ له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا یان له ده‌ره‌وه برینداربوون
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، سێ كه‌س له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی كاتیۆشاكان بریندارن، به‌ڵام زانیاری زیاتریان نه‌خسته‌ڕوو، كه ئاخۆ برینداره‌كان له ناو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و یان له ئه‌نجامی كه‌وتنی ئه‌و دوو مووشه‌كه‌ی ترن كه له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تا ئێسته ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و سێ برینداره و دۆخی ته‌ندروستیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پێنج مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران، سێ له‌و مووشه‌كانه له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه‌یان كرد.