بڕیاره دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌م ماوه‌یه‌كى كورتدا پلانى خۆى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل رابگه‌ینێ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه یه‌كه‌م پلانى ئاشتى نابێت، به‌ڵكو له‌نێوان ئه‌م وڵاته كۆمه‌ڵێك وێستگه‌ى مێژوویى بۆ دانوستاندن هه‌بووه و هیچ ئه‌نجامێكیشى نه‌بووه.
چه‌ند رۆژێكه میدیاكانى دنیا و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پلانێكى بۆ ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاماده كردووه، به ناوى "رێككه‌وتنى سه‌ده" بڕیاره ئه‌مڕۆ یان چه‌ند رۆژێكى تر ناوه‌رۆكه‌كه‌ى ئاشكرا بكات.
ئه‌م پلانه‌ى تره‌مپ تایبه‌ت ده‌بێت به پرۆسه‌ى ئاشتى و دانوستاندن له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین. میدیاكان زۆر شت له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م پلانه‌ى تره‌مپ باس ده‌كه‌ن، گوایه له سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه دزه‌یان پێ كراوه، به‌ڵام جیا له‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م پلانه چى ده‌بێت، چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن مه‌رج نییه، به‌م پلانه كێشه‌ى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ته‌واو بێت، چونكه كۆمه‌ڵێك پلانى تر بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى ئه‌م دوو وڵاته هه‌بووه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌م پلانه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
یه‌كه‌م جار له ساڵى 1993 فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن
ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و پلانانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشنیاز كراون، به‌گوێره‌ى مێژووى دانوستاندنه‌كانى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلیش بێت، دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆك نییه پلانى ئاشتى بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین هه‌بێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك سه‌رۆكى تر ئه‌م كاره‌یان كردووه له‌وانه جیمى كارته‌ر، جۆرج بۆش، بێل كلنتۆن، جۆرج ده‌بڵیو بۆش، باراك ئۆباما، به‌ڵام وێراى ئه‌و هه‌وڵه زۆرانه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك شتى بچووك نه‌بێت، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتێكى زۆر به‌ده‌ست نه‌هاتووه.
له‌م راپۆرته ئاماژه بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كى گرنگى دانوستاندنى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه له ماڵپه‌ڕه‌كانى
BBC و
جه‌زیره و
ئیره‌م نیوز بڵاوكراونه‌ته‌وه.
بڕیارى 242 ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش 1967
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له دواى شه‌ڕى 1967 كه له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل هه‌ڵگیرسابوو، بڕیارێكى ده‌ركرد به ژماره‌ى 242 بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ كێشه‌كانى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل دابنرێت. هه‌رچه‌نده ده‌قى بڕیاره‌كه رۆشن نییه، به‌ڵام مێژوونووسان وه‌ك سه‌ره‌تاییه‌كى ده‌زانن بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
له ساڵى 1973 بڕیارێكى تر به ژماره‌ى 338 له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى ده‌رچوو، داواى ئاگربه‌ستى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
رێككه‌وتنى كامپ دێڤید 1978
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نوه‌ر ساداتى سه‌رۆكى میسڕ له تشرینى دووه‌مى ساڵى 1977 سه‌ردانى قودسى كرد و له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان دانیشت، جیمى كارته‌ر سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ى به هه‌ل زانى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى میسڕ و مناحیم بیگنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرایل له كامپ دێڤید له ئه‌مه‌ریكا كۆبكاته‌وه، ئه‌وه بوو دانیشتنى نێوان ئه‌م دووانه 12 رۆژى خایاند. دواتر دوو رێككه‌وتنى لێ كه‌وته‌وه، یه‌كێك بیرۆكه‌ى دانانى ده‌سه‌ڵاتێكى فه‌ڵه‌ستینى بوو، دووه‌میان رێككه‌وتنى ئاشتى نێوان میسڕ و ئیسرائیل بوو كه له 1979 واژوو كرا.
كۆنگره‌ى مه‌رید 1991
یه‌كێتى سۆڤییه‌ت كه له‌دوایین رۆژانى ته‌مه‌نى بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتى كۆنگره‌ى مه‌دریدیان كرد، ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ ئاشته‌وایى نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل بوو، شاندى فه‌ڵه‌ستین له چوارچێوه‌ى شاندى ئوردن بانگهێشت كرا بوو، نوێنه‌رانى فه‌ڵه‌ستین و سووریا و میسڕ و ئوردن له كۆنگره‌كه به‌شدار بوون، ئه‌م كۆنگره‌یه‌یش سوودى بۆ ئوردن هه‌بوو، چونكه هه‌نگاوى یه‌كه‌م بوو بۆ رێككه‌وتنى ئاشتى نێوان ئوردن و ئیسرائیل كه دواتر له ساڵى 1994 واژوو كرا.
به‌ر له تره‌مپ چوار سه‌رۆكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا كاریان له‌سه‌ر ئاشته‌وایى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل كردووه
رێككه‌وتنى ئۆسلۆ 1993
ئه‌م رێككه‌وتنه له نێوان رێكخراوى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستین و حكوومه‌تى ئیسرائیل ئه‌نجام درا، سه‌ره‌تا دانوستاندنه‌كه به نهێنى بوو له ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج له چاودێرى حكوومه‌تى نه‌رویج به‌ڕێوه ده‌چوو، دواتر له‌كۆشكى سپى به ئاماده‌بوونى یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستین و ئیسحاق رابین و بێڵ كلنتۆن واژوو كرا. به گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینى دانرا. گرنگى ئه‌و رێككه‌وتنه له‌وه دابوو یه‌كه‌م جار بوو لایه‌نه‌كانى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راسته‌وخۆ به یه‌كه‌وه داده‌نیشتن.
كامپ دێڤید 2000
رێككه‌وتنى ئۆسلۆ نه‌یتوانى كۆتایى به كێشه‌كانى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل بهێنێ، به تایبه‌تى له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گرنگ وه‌ك قودس و دیاركردنى سنوور و ئاواره‌كان. بۆیه كلنتۆن هه‌وڵى دا جارێكى تر دانوستاندن له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌وه بوو له‌ساڵى 2000 یاسر عه‌ره‌فاتى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینى و ئه‌یهودا باركى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دانوستاندنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له‌دواى ئه‌مه چه‌ند هه‌وڵێكى تر درا له‌وانه كۆبوونه‌وه‌ى تابا له میسڕ 2001 و كۆبوونه‌وه‌ى سعوودیه له 2002.
نه‌خشه‌ى رێگه‌ى 2003
له‌م ساڵه‌دا لیژنه‌یه‌كى چوار لایه‌نى پێكهات له یه‌كێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، له‌م كاته‌دا نه‌خشه رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل دانرا. له حه‌ڤده ساڵى دواتریش كۆمه‌ڵێك هه‌وڵى تر درا، به‌ڵام هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.