رۆژنامه‌ی "جایڵند پۆستن"ی دانیماركی به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك، حكوومه‌تی چین تووڕه ده‌كات و باڵوێزی ئه‌و وڵاته له كۆپنهاگ ده‌ڵێ، ئه‌و رۆژنامه‌یه سووكایه‌تی به چین كردووه.
دەبێ رۆژنامەکە داوای لیبوردن لە هاووڵاتییانی چین بکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" ئاشكرای كردووه، باڵوێزی چین له دانیمارك داوای له رۆژنامه‌ی جایڵند پۆستن كردووه داوای لێبوردن له چینییه‌كان بكات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه كاریكاتێرێكی له ئاڵای چین بڵاو كردووه‌ته‌وه و له بری پێنج ئه‌ستێره‌كه، ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر كێشراوه‌ته‌وه و باڵوێزی چین ده‌ڵێ، ئه‌و كاره هه‌ستی خه‌ڵكی چینی بریندار كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی چین هاتووه، نێڵز بۆ بۆیزن كاریكاتێریستی دانیماركی و رۆژنامه‌ی جایڵند پۆستن، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێره هه‌م سووكایه‌تییان به حكوومه‌تی چین كردووه و هه‌میش هه‌ستی هاووڵاتییانی چینیان بریندار كردووه.
یاكوب نۆبرۆ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه دانیماركییه‌كه به دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، ئامانجی رۆژنامه‌كه‌مان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێره ئازاردانی هه‌ستی چین و هاووڵاتییانی نه‌بووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، نه من و نه كاریكاتێریسته‌كه مه‌به‌ستمان گاڵته‌كردن به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی چین نییه و تێڕوانینمان بۆ ئه‌و كاریكاتێره له تێڕوانینی به‌رپرسانی چین جیاوازه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دانیماركییه باسی له‌وه نه‌كردووه كه ئامانجیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێره چی بووه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كاریكاتێری له‌و شێوه‌یه له جایڵند پۆست بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له ساڵی 2005 چه‌ند كاریكاتێرێكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام "محه‌مه‌د"ی بڵاو كرده‌وه و بووه هۆی تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ك له مسوڵمانان، به‌تایبه‌ت تونئاژۆكانی ئه‌و ئاینه.
دوای ئه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كاریكاتێریسته‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك میدیا جیهانییه‌كان ئه‌و كاریكاتێره‌یان سه‌رله‌نوێ چاپ كرده‌وه.
سێ ساڵ دواتر و له ساڵی 2008 ژماره‌یه‌ك له میدیا ناوداره‌كان سه‌رله‌نوێ كاریكاتێره‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسی دانیمارك سێ تیرۆریستی ئیسلامی‌یان گرتبوو كه هه‌وڵیان دابوو كاریكاتێریسته‌كه تیرۆر بكه‌ن.