جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە هەولێر

:: PM:12:06:29/01/2020 ‌
بەرپرسێكی گەورەی ڕووسیا گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی كانوونی دووەم، میخائیل بەگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێكی دوو رۆژە گەیشتە هەولێر.

لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەم سەردانەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

هاتنی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ئەو مەبەستەیە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، پرسی سووریا و پێوەندیی هەرێم و رووسیا لە رووی ئابووری و وەبەرهێنان، لەگەڵ كۆمەڵێك بابەتی تر باس دەكرێن.

میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری ڤلادیمەر پۆتینی سەرۆکی رووسیایە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیاشە.


وشە - رامیار جەواد