توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه 35% هۆكاری توشبوون به شێرپه‌نجه جۆراوجۆره‌كان پێوه‌ندی به جۆر و سیسته‌می خۆراكه‌وه هه‌یه، كه‌وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌ی هۆكاره نه‌هێلین، كه به‌رپرسه له گیرۆده‌بوون به شێرپه‌نجه‌وه، بێگومان ئه‌گه‌ری تووشبوونا زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه، جیا له‌وه‌یش به خواردنی چه‌ند جۆره میوه و سه‌وزه‌یه‌ك، به ڕێژه‌ی 50% ئه‌گه‌ری تووشبوونتان به شێرپه‌نجه كه‌متر ده‌بێت.
یه‌كه‌م: سێوی سوور، میوه ڕه‌نگ سووره‌كان به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان دژه شێرپه‌نجه‌یه‌كی به‌هێزن، چونكه جۆره پێكهاته‌یه‌كیان تێدایه كه ڕێ له پرۆتینی تێكچوو ده‌گرێ بگاته خانه‌كان، به‌مشێوه‌یش خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی دروست نابێ و له‌م نه‌خۆشییه دوور ده‌بن.
دووه‌م: مانگۆ، ئه‌و ژنانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری مانگۆ ده‌خۆن، كه‌مترین ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی سنگ هه‌یه، چونكه پێكهاته‌ی تانینسی تێدایه كه ڕێ له هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
خۆراكی خراپ به ڕێژه‌ی 35% هۆكاره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه
سێیه‌م: میوه مزره‌كان، پرته‌قاڵ، لیمۆ، سندی، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cيان تێدایه، به‌مه‌یش ڕێ له دروستبوونی كارلێكی نیترۆسامینی ده‌بێت، ئه‌م كارلێكه دوای خواردنی گۆشتی سوور له جه‌سته دروست ده‌بێ و سووڕی ژیانی خانه‌كان تێك ده‌دا و ئه‌گه‌ری تێكچوونی خانه‌كان و تووشبوونیان به گرێی شێرپه‌نجه‌یی زیاد ده‌كات.
چواره‌م: كێوی، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پرته‌قاڵ 12 هێنده زیاتر ڤیتامین سی تێدایه، بۆیه به یه‌كێك له باشترین و ته‌ندروستترین میوه‌كان داده‌نرێ، كه زۆرترین سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه هه‌میشه ڕۆژانه بیخۆن و له سیسته‌می خۆراكیتان بیكه‌ن به خواردنێكی سه‌ره‌كی.