ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان كه ژنه رۆماننووسێكى توركه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئازادى رادهبڕینى نووسیوه، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌و رێكخراوه كوردییانهوه نزیكه كه ئه‌نكه‌ره به "تیرۆریست"یان ده‌زانێ، ئه‌سڵى تۆمه‌ته‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه و رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكایش داوا له توركیا ده‌كات له تۆمه‌تباركردنى ئه‌و ژنه نووسه‌ره پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان نزیكه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت توركیاى جێهێشتووه، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ناوه‌كه‌ى بكرێت وا هه‌ست ده‌كرێت كه‌سێكى نزیكى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بێت، كه‌چى ئه‌و له دیمانه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ئه‌ردۆغانه‌وه نییه و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى توركیا به "نازى "و "فاشى" ده‌زانێت.
رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكى داكۆكى له ئه‌سڵى ده‌كات
رۆژنامه‌ى
ئه‌حوالى توركى، به هه‌ر سێ زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى و توركى بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات له‌م چه‌ند رۆژه‌دا جارێكى تر دادگایى ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. جگه له كارى رۆژنامه‌وانى چه‌ندان رۆمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆى نووسینه‌كانى خه‌ڵاتیشى به‌ده‌ست هێناوه.
له‌و كاته‌دا یانه‌ى قه‌له‌مى ئه‌مه‌ریكى، كه رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكیه داكۆكى له ئازادى راده‌بڕین ده‌كات، ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا گرتووه و ده‌ڵێ ده‌بێت توركیا گشت ئه‌و تۆمه‌تانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه كه ئاراسته‌ى ئه‌سڵى ئه‌ردۆغانى كردووه.
كارین دۆچ به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامى ئازادى راده‌ربڕین له رێكخراوه‌كه ده‌ڵێ "ئێمه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا هان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و تۆمه‌تانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه كه ئاراسته‌ى ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانى تر‌ى كردووه، ئه‌وان ده‌بێت ئازادییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به ئاشكرا قسه له سه‌ر ستهمهكانى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".
داواكارانى گشتى له توركیا داوایان كردووه سزاى گرتن به‌سه‌ر ئه‌سڵى بسه‌پێندرێت، ماوه‌كه‌ى بگات به نۆ ساڵ و پێنج مانگ. ئه‌و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نییه. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌سڵى كراون بریتین له بانگه‌شه‌كردن بۆ تیرۆر و پێوه‌ندى به‌و رێكخراوانه‌ى كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێت.
ئه‌حوالى توركى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هۆكاره‌كه ئه‌وه بووه ماوه‌یه‌ك ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "ئوزگور گونده‌م" كارى كردووه، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له رۆژنامه‌كانى توركیا كه پاڵپشتى له كێشه‌ى كورد ده‌كات.
له مانگى ئابى 2016 ئهسلى ئه‌ردۆغان گیرا، دواتر 136 رۆژ له گرتووخانه مایه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و ستوونه رۆژنامه‌وانییانه بوو كه له رۆژنامه‌كه بڵاوى ده‌كردنه‌وه، به‌ڵام دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت، ئێسته‌یش له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و توركیا جارێكى تر ده‌یه‌وێ دادگایى بكات.
كارین دۆچ له رێكخراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌ردۆغان كراون، هیچ بنه‌مایه‌كى دروستیان نییه، هه‌ڕه‌شه‌كردن به ده‌ركردنى بڕیارێكى قوڕس دواى ئه‌م داگاییه دووردرێژه كارێكى نادادپه‌روه‌رانه‌یه".
حكوومه‌تى توركیا ده‌ڵێ رۆژنامه‌ى ئوزگور گونده‌م پێوه‌ندى به‌و گرووپه چه‌كدارانه‌وه هه‌یه كه له ناو توركیا قه‌ده‌غه كراون و له ساڵى 1984 وه كار بۆ سه‌ربه‌خۆیى كورد ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌یش له ئۆكتۆبه‌رى 2016 رۆژنامه‌كه داخرا.
ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان له ئه‌ڵمانیاوه نیگه‌رانى خۆى له به‌رانبه‌ر ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕیوه، ئه‌و ده‌ڵێ ئێسته له حاڵه‌تێكدایه هاوشێوه‌ى ئه‌ڵمانیاى سه‌ته‌ى رابردووه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى نازییه‌كان بوو.
ئه‌سڵى دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌ك و نزیكایه‌تى به سه‌رۆكى توركیاوه نییه. دواتر ده‌ڵێ "وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سیسته‌مێكى فاشیست داین، نالێم توركیا به ئه‌ڵمانیاى چله‌كان ده‌چێت، به‌ڵكو به ئه‌ڵمانیاى سییه‌كان ده‌چێت كه هێشتا ده‌سه‌ڵاتى نازییه‌كان توند نه‌ببوو".
له‌باره‌ى دادوه‌رى له وڵاته‌كه‌ى ئه‌سڵێ ده‌ڵێ "گرتووخانه‌كان پڕن له خه‌ڵك، لێكۆڵینه‌وه‌كان به دادوه‌رانى گه‌نج ده‌درێت كه هیچ ئه‌زموونێكیان نییه، ته‌نیا سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن".
ئه‌سڵێ ئه‌ردۆغان: خزمى ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان نیم
ئه‌سڵى له ساڵى 1967 له ئیسانبۆڵ له دایك بووه، یه‌كێكه له
ژنه نووسه‌ره ناسراوه‌كان، دواى كۆده‌تاكه‌ى ته‌مووزى ساڵى 2016 ئه‌سڵ ئه‌ردۆغان وه‌ك ده‌یان هه‌زار كه‌سى تر گیرا، ئه‌و ماوه‌یه‌كى كه‌م له زیندان مایه‌وه و دواى ئازادكردنى رووى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كرد و ئێسته له فرانكفۆرت ده‌ژیت و له پرۆگرامى نووسه‌ره راكردووه‌كان هاوكارى ده‌كرێت.
له ته‌مووزى ساڵى2016 له توركیا هه‌وڵى كۆده‌تایه‌ك درا، به‌ڵام شكستى هێنا و تا ئێسته به تۆمه‌تى به‌شداربوون له‌م كۆده‌تایه خه‌ڵك ده‌گیرێن، چه‌ندان جار رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى توركیا ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا به بیانووى گرتنى به‌شداربووانى كۆده‌تاكه له نه‌یاره سیاسیه‌كانیان ده‌ده‌ن.