قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه دابه‌شكردنی غاز له ڕێی كۆبۆنی خۆراكه‌وه بێت و ده‌ڵێن" ئه‌وه ده‌نگۆیه و شتێكی وا له ئارادانییه".
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی ڕێگری گرووپه چه‌كداره‌كانی لاهوور جه‌نگی ڕێ نادرێ غاز له سنووری چه‌مچه‌ماڵه‌وه بگوازرێته‌وه هه‌ولێر، ئه‌وه‌یش ته‌نگژه‌ی دروست كردووه، سه‌رباری ئه‌وه به‌رپرسان باس له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا نرخی غاز ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕه غازه‌ی ڕۆژانه ده‌گاته كارگه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دابه‌ش ده‌كرێ
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌نرخ و چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كه بكه‌ن، قایمقامییه‌تی هه‌ولێر ڕایان گه‌یاندووه، له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر دابه‌شكردنی غازی ماڵانی كردووه به پسووله‌ی خۆراك ده‌بێت، ئه‌وه‌ڕاست نییه.
ئاماژه‌یش به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌نگۆیانه ھیچ بنه‌مایه‌كی نیه و دووره له‌ڕاستی وه ھه‌ر بڕیار‌و ڕێنوێنییه‌ك ده‌ربچێت له‌لاپه‌ره‌ی فه‌رمی قایمقامیه‌تی ھه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و بڕه غازه‌ی ڕۆژانه ده‌گاته كارگه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ھه‌ولێر بهسهرھاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.