مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سروور بارزانی كوردستان ده‌باته قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوو تر
له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میوشن، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه ته‌ناهییه‌كان ده‌كرێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا. به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی چاودێرانی سیاسیی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سروور بارزانی كوردستان ده‌باته قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوو تر .
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت له كۆنفرانسی ئه‌مساڵدا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.