گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له پاڵپشتى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ناكشێته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى شوبات، لێدوانێكى دیمیترى بیسكۆڤى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیاى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیێدا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و داوایه ده‌خاته‌ڕوو كه دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ى سووریاوه ئاراسته‌ى رووسیاى كردبوو.
بیسكۆڤ ده‌ڵێ "مۆسكۆ له پاڵپشتى سوپاى سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له ئیدلب".
تره‌مپ داوا له مۆسكۆ ده‌كات پشت له ئه‌سه‌د بكات
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا باس له‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ى به‌داخه به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ئیدلب ده‌ستیان به جموجۆڵێكى چڕ كردووه. بۆیه ده‌بێت راوێژكارى سه‌ربازى رووسیا له پاڵپشتى سوپاى سووریا به‌رده‌وام بن.
پێشتر جۆد دێر گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردبوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ى پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى، به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیاى گوتووه، ده‌بێت مۆسكۆ چیتر پاڵپشتى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د نه‌كات.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سوپاى سووریا به هاوكارى رووسیا له پێشڕه‌وى دایه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ئیدلب له باكورى رۆژئاواى سووریا، كه دوایین پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریایه.