زۆركه‌س شه‌وان هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو بخه‌ون، به‌ڵام خه‌و ناچێته چاوه‌كانیان و تووشی خه‌وزڕان ده‌بن، شاره‌زایانیش له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفته بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی كتێب به چه‌ند سه‌عاتێك پێش واده‌ی نووستن، ئه‌مه وا ده‌كات به ئارامی و بێ كێشه بخه‌ویت.
زانایان له
توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خه‌وزڕانی پێشوه‌خته گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی كتێب له نێو پێخه‌ف و به دیار ڕووناكییه‌كی كه‌مه‌وه، باشترین ده‌رفه‌ت و ژینگه‌ی خه‌و دروست ده‌كات و وا ده‌كات زۆر بیر نه‌كه‌نه‌وه و هرزتان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌كه كۆ بكه‌نه‌وه، كه‌می ڕووناكیش وا ده‌كات هۆرمۆنی به‌رپرس له خه‌وتن له مێشك چالاك بێت، به‌مشێویه به خێرایی خه‌وتان لێ ده‌كه‌وێت.
دوو سه‌عات به‌ر له خه‌وتن كتێب بخوێنه‌وه ..خه‌وێكی ئارام و ئاسووده‌ت ده‌بێت
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دره‌نگ خه‌وتنیشه‌وه توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ زۆر بیركردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك مرۆڤ ده‌چێته ناو پێخه‌فه‌كه‌ی تا بخه‌وێت، بیر و هزره ئاڵۆزه‌كان ڕێی پێ ناده‌ن پشوو بدات و خه‌و بچێته چاوه‌كانی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی فره‌وانی بیركردنه‌وه و په‌رتبوونی هزره به‌سه‌ر چه‌ندان كێشه و ئامانج و ڕابردوو و ئێسته و داهاتووت.
بۆ نه‌هێشتنی زۆر بیركردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنجت له‌سه‌ر یه‌كخاڵ، باشترین ڕێ بریتییه له‌وه‌ی هه‌میشه دوو سه‌عات به‌ر له خه‌وتن كتێب بكه‌یت به هاوڕێت و بیخوێنیته‌وه، به‌مشێوه‌یه هه‌م هزر و بیركردنه‌وه‌ت به زانیاری نوێ فره‌وانتر ده‌بێت، هه‌میش خه‌وێكی ئارام و زۆر ئاسووده‌ت ده‌بێت.