هه‌رچه‌نده توركیا ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ناتۆیه و به‌گوێره‌ى په‌یماننامه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانه بێت، ده‌بێت به‌رگرى له توركیا بكات، كه‌چى سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن ناتۆ خۆى له سه‌ركێشییه‌كانى توركیا له سووریا ده‌پارێزێت، چونكه به هێرشبه‌رى ده‌زانێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ئێسته گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌كه‌ن، كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه ده‌چن، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆخى باكورى رۆژئاواى سووریا، چونكه ده‌ركه‌تووه، هاوپه‌یمانى ناتۆ نایه‌وێ داكۆكى له توركیا بكات، كاتێك كرده‌ى سه‌ربازى له سووریا ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌نه‌وه.
ناتۆ توركیا به هێرشبه‌ر ده‌زانێ و پشتگیرى ناكات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" به ئاژانسى
"تاس"ى راگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانى ناتۆ نایه‌وێ پاڵپشتى سه‌ربازى به توركیا بدات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م وڵاته بیر له‌وه بكاته‌وه كرده‌ى سه‌ربازى تر له باكورى رۆژئاواى سووریا ئه‌نجام بدات. ئه‌مه له كاتێكدایه توركیا ئه‌ندامى ناتۆیه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌ر چه‌نده ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و دیپلۆماتكارێكه له باره‌گه‌ى سه‌ره‌كى ناتۆ له برۆكسل كار ده‌كات، ئه‌و دیپلۆماتكاره ده‌ڵێ "وڵاتانى ناتۆ نایانه‌وێ بۆ توركیا برگه‌ى پێنجى په‌یماننامه‌ى ناتۆ كار بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده توركیا له ئیدلب ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى كوژراوه" هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر توركیایش كرده‌ى سه‌ربازى له ئیدلب ئه‌نجام بدات ئه‌وا هاوكارى سه‌ربازى له‌لایه‌ن ناتۆوه پێ نادرێت.
بڕگه‌ى پێنجه‌مى په‌یماننامه‌ى ناتۆ كه له مانگى نیسانى 1949 واژووى له‌سه‌ر كراوه ده‌ڵێ "هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكى ناتۆ وه‌ك ئه‌وه‌یه هێرش بكرێته سه‌ر ته‌واوى ئه‌ندامانى تر، بۆیه ده‌بێت ئه‌ندامه‌كانى تر هاوكارى بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كه".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ناتوانرێت ئه‌م بڕگه‌یه بۆ پاڵپشتى توركیا له جه‌نگى سووریا كارى پێ بكرێت، چونكه توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا به هێرشبه‌ر داده‌نرێت و نه‌وه‌ك هێرشى كرابێته سه‌ر. توركیا بۆ پاراستنى به‌رژوه‌ندى خۆى له ناو ده‌وڵه‌تێكى تر ده‌ست له كاروبارى سووریا وه‌رده‌دات و چووه‌ته جه‌نگى ئیدلبه‌وه، ئه‌ندامى تر‌ى ناتۆیش به‌رژوه‌ندییان له‌مه‌دا نییه.
هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى" ناتۆ" له ساڵى 1949 دامه‌زراوه، توركیا له‌ساڵى 1952 بووه‌ته ئه‌ندامى ناتۆ. به‌رپرسانى ناتۆ و چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن به‌م دواییه سه‌ركێشییه‌كانى توركیا له ناوچه‌كه زیادى كردووه، بۆیه ناتۆ نایه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركێشییه‌كانى توركیا بێت و هاوكارى سه‌ربازى پێ بدات.
مانگى رابردوو توركیا هه‌وڵى دا له مه‌سه‌له‌ى لیبیا هه‌مان هه‌وڵ بدات و ناتۆ به‌كاربهێنێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى خه‌لیفه حه‌فته‌ر، به بیانووى ئه‌وه‌ى توركیا هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ویفاقى لیبیا هه‌یه و له هه‌مان كاتیش‌دا رووسیا هاوكارى حه‌فته‌ر ده‌كات.
كه‌چى له‌م هه‌وڵه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه ناتۆ پێیوایه له دۆسیه‌ى لیبیایش به‌هه‌مان شێوه توركیا ده‌ستوه‌ردانى كردووه، نه‌وه‌ك هێرشى كرابێته سه‌ر.
ئێسته به‌رپرسانى توركیا له مۆسكۆن، ئه‌مه سێیه‌م گه‌ڕى دانوستاندنى نێوان رووسیا و توركیایه له‌باره‌ى ئیدلب، هاوكات سوپاى سووریایش له پێشڕه‌وى به‌رده‌وام دایه، بۆ ده‌ركردنى ئه‌و هێزه توندڕه‌وه‌كان له شاره‌كه، كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتى ده‌كرێت و چه‌ك و پاره‌یان پێ ده‌درێت.
بڕیاره سبه‌ى سێشه‌م ئه‌م دانوستاندنه ته‌واو بێت. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن چوونى توركیا بۆ ناو ئه‌م دانوستاندنه له لاوازییه‌وه دێت، ئه‌مه‌یش به روونى له لێدوانى به‌رپره‌كانى توركیا ده‌ركه‌وتووه، كه ئاستى هه‌ڕه‌شه‌كانییان نزم كردووه‌ته‌وه، چونكه دركیان به‌وه كرد، به‌رده‌وامبوونى گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ راى گه‌یاند، توركیا و رووسیا له‌باره‌ى ئیدلب به رێككه‌وتنى كۆتایى ده‌گه‌ن و دووپاتیشى كرده‌وه نابێت ته‌نگژه‌ى سووریا كارى له پێوه‌ندى نێوان توركیا و رووسیا بكات.
تێبینى ئه‌وه‌یش كراوه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا چه‌ند رۆژێكه خۆى له هه‌ڕه‌شه‌كردن و ره‌خنه‌گرتن له مۆسكۆ و دیمه‌شق به‌دوور ده‌گرێت، به پێچه‌وانه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى له‌سووریا ده‌كرد.
توركیا جارێكى تر په‌نا بۆ مۆسكۆ ده‌بات
چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه گۆڕ‌انى هه‌ڵوێستى توركیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌م وڵاته له هاوكارییه‌كانى رۆژئاوا بێ ئومێد بووه، هه‌روه‌ها دركى به‌وه كردووه كه رووسیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى سووریا ده‌ست به‌سه‌ر باكورى رۆژئاواى وڵاته‌كه‌ى بگرێته‌وه، بۆیه توركیا له‌م بارودۆخه‌دا هه‌وڵ ده‌دات به پاراستنى پێوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به كه‌مترین زیان ده‌ربازى بێت.
له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا توركیا زۆرجار هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى به‌پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى ناتۆ بووه، زه‌قترین هه‌نگاویشى ئه‌وه بوو كه گه‌وره‌ترین چه‌كى رووسى كڕیوه، له هه‌مان كاتیش‌دا له كرده سه‌ربازییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان له ناتۆ كردووه، پشتگیری‌یان لێ بكات.