دواى شكستى دانوستاندنه‌كانى رووسیا و توركیا، به‌رپرسێكى باڵاى توركى ئاشكراى ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى پێشنیازێكى تر‌ى له‌باره‌ى ئیدلب به مۆسكۆ داوه.
به‌رپرسێكى توركى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى شوبات به ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ى پێنشیازێكى تر‌ى داوه‌ته مۆسكۆ وه‌ك بژارده‌یه‌ك بۆ پاراستنى دۆخى ته‌ناهى ئیدلب.
به‌رپرسه‌كه پێشنیازه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، داوا ده‌كرێت هێزى هاوبه‌شى رووسیا و توركیا له ناوچه‌ى ئیدلب ئۆپۆراسیۆنى گه‌ڕان و چاودێرى ئه‌نجام بده‌ن.
رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، هه‌مان به‌رپرسى تورك ئاشكراى كردووه، ئێران و توركیا و رووسیا ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له تاران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى پێشهاته‌كانى ئیدلب بكه‌ن.
رووسیا و توركیا و ئێران له تاران كۆده‌بنه‌وه
دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه شاندێكى تر‌ى مۆسكۆ سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره ده‌كه‌ن.
دواى سێ گه‌ڕى دانوستاندن له نێوان توركیا و رووسیا، كه دوایین گه‌ڕیان له مۆسكۆ بوو، رۆژى سێشه‌مى رابردوو شكستى هێنا و هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئیدلب نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام.
به‌رپرسانى رووسیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، وڵاته‌كه‌یان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د كۆنتڕۆڵى ئیدلب بكاته‌وه.