پێشتر
سكۆته‌ری كاره‌بایی، ته‌نیا وه‌ك یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ منداڵان به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ئامێره په‌ره‌ی پێ دراوه و له وڵاتانی پێشكه‌وتوو خه‌ریكه شوێنی پایسكل و ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێل و سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی گونجاوی و بچووكی قه‌باره‌ی و خێرایی له گه‌یاندنی خه‌ڵكی بۆ شوێنی مه‌به‌ست.
وڵاتانی پێشكه‌وتوو و جیهان به گشتی و شاره گه‌وره‌كان به تایبه‌تی، هه‌میشه به ده‌ست گرفتی قه‌ره‌بالغی و جه‌نجاڵییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌هۆی زۆری خه‌ڵك و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زۆرجار خه‌ڵكی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆر به ئۆتۆمبێله مۆدێرنه‌كان ده‌ده‌ن، كه‌چی ناتوانن له كاتی خۆی دا بگه‌ن به شوێنی كار و ئه‌و شوێنانه‌ی تر كه بۆی ده‌چن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی فریانه‌كه‌وتنی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی ڕێ و بانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌ی جیهان و ڕووتێكردنی خه‌ڵكی له كڕینی ئۆتۆمبێل.
ئێسته له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو سكۆته‌ری كاره‌بایی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به لێشاو ڕوویان تێ كردووه و ده‌یكڕن، هاوكات هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی به كرێدانیش، كۆمپانیای گه‌وره گه‌وره له شاره‌كان به هه‌زاران سكۆته‌ریان خستووه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه، تا به كرێ هاتوچۆی پێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئه‌زموونی له‌سه‌ر كراوه، زۆرترین لایه‌نی ئه‌رێنی هه‌یه و سكۆته‌ره كاره‌باییه‌كان به هه‌موو كۆڵان و شه‌قام و ته‌نانه‌ت كۆڵانه ته‌نگه‌به‌ر و ته‌سكه‌كانیش ده‌توانن بڕۆن، به‌هۆی قه‌باره‌ی بچووكه‌وه‌یش پابه‌ندی ڕێگاكان نابن و ده‌توانن كورتترین ڕێ بگرنه‌به‌ر و به‌سه‌ر شۆسته‌كان بڕۆن، ئه‌مه‌یش وایكردووه زۆرترین خاڵی ئه‌رێنی هه‌بێت و هیچ خاڵێكی نه‌رێنی ده‌رنه‌كه‌وێ، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه وایكردووه كه خه‌ڵكی هۆگری بن و به لێشاو ڕووی تێ بكه‌ن و بیكڕن.
له ئامرازی یارییكردنه‌وه بووه به باشترین ئامرازی هاتوچۆكردن
یه‌كێكی تر له‌و لایه‌نانه‌ی كه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، گرنگی به‌و ئامێره بده‌ن، بۆ پیسنه‌كردنی ژینگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ئامێرانه به پاترییه‌كی كاره‌بایی به‌هێز دروست ده‌كرێن و ده‌توانرێ شه‌حن بكرێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به سووته‌مه‌نی كار ناكه‌ن، تا پاشماوه‌ی ژه‌هرای له دوای خۆیان به ژینگه بڵاو بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌یكات، وه‌ك به‌شێك له پلانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، وڵاتانی پێشكه‌وتوو و زانایان و داهێنه‌ران به‌رده‌وامیان بیریان له دروستكردنی ئامرازی تری گواستنه‌وه كردووه، كه كه‌مترین زیان به ژینگه بگه‌یه‌نێت و هاوشێوه‌ی ئامرازه كۆنه‌كانیش خێرا و به‌هێز بێت، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش له سكۆته‌ری كاره‌بایی بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به به‌رده‌وامی زۆرترین ڕێژه‌ی لێ به‌رهه‌م دێنن و ده‌یخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌و ئامێره له شاری پاریس به‌كارهێنرا و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و خواستی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو، له شاره‌كانی تریش بڵاوبووه‌وه، به فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له شاره‌كان ڕێی پێ ده‌درێ و وه‌ك پایسكل مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر شوێنی لیخوڕینی له شاره‌كان ناكۆكی هه‌یه، چونكه ئێسته له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامی پایسكل و شه‌قامی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێلیش ده‌ڕۆن، به‌شێك له شاره گه‌وره‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌مه سنووردار بكه‌ن، چونكه مه‌ترسی هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربوون و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری، ڕووداوی لێ بكه‌وێته‌وه و له شوێنی سوود ببێته ئامرازێك بۆ زۆربوونی ڕووداوی هاتوچۆ.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌وروپا، سكۆته‌ری كاره‌بایی وایكردووه كه جه‌نجاڵی له شه‌قامه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببێته‌وه و ئارامی و ئاسایش له شاره‌كان زیاتر بێت و ڕووداوه‌كان كه‌متر بوونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش وایكردووه كه سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كان و حكوومه‌ته‌كان پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و جۆره ئامێره بده‌ن.
شاره گه‌وره و پێشكه‌وتووه‌كان مۆڵه‌تیان داوه و خه‌ڵكی به‌لێشاو ده‌یكڕن و به‌كاری ده‌هێنن
كاتێك له شه‌قامه‌كانی شارێكی گه‌وره ده‌ڕۆیت، ده‌بینی ده‌یان سكۆته‌ر له شوێنی ڕاگرتنی پایسكل دانراون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زنجیر و قوفلێكیشی پێوه بێت، یه‌كێك له باشییه‌كانی ئه‌وه‌یه كه به ئه‌پلیكه‌یشنێكی مۆبایل پێوه‌ست كراوه و تا باركۆدی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه پێشانی شوێنی خوێندنه‌وه‌ی باركۆده‌كان له‌سه‌ر سكۆته‌ره‌كه نه‌ده‌یت، ناتوانی سوودی لێ وه‌ربگرێ و لێی بخوڕیت، كه ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی به ته‌واوی دڵخۆش كردووه، چونكه له كاتی ڕۆیشتن به پایسكل هه‌میشه ده‌بێ زنجیر و قوفلیان لا بێ، نه‌وه‌كا دوای چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنی كار و قوتابخانه و زانكۆ لێیان بدزرێت.
كاتێكیش بته‌وێ كه سكۆته‌رێكی كاره‌بایی به كرێ بگریت، هیچ پێویست ناكات بچیته باره‌گای كۆمپانیای به‌كرێده‌ر و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ڵكوو ئه‌مه‌یش هه‌ر له ڕێی ئه‌پلیكه‌یشنه‌وه ده‌كرێ و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین پاره ده‌ده‌یت و ئنجا باركۆدی تایبه‌تت له كۆمپانیاكه‌وه بۆ ده‌نێردرێ و تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌كرێت گرتووه كار ده‌كات، واته ئه‌گه‌ر سكۆته‌ره‌كه بۆ دوو سه‌عات به‌كرێ بگریت، یه‌ك چركه له‌و واده‌یه لابدات، باركۆده‌كه ناچالاك ده‌بێ و كارناكات و ناچاری به‌جێ بهێلیت.