وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵێك زانیاریمان هه‌یه ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئێران ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا ده‌شارێته‌وه و داوا ده‌كات ئه‌و وڵاته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه شه‌فاف بێت.
رژێمی ئێران هەندێک ئاماری مەترسیداری لایە و دەیانشارێتەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ره‌خنه‌ی توندی له رژێمی ئێران گرت و به شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان تۆمه‌تباری كردن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "
دویچه‌ڤێله" پۆمپیۆ رای گه‌یاندووه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه و زانیاریی زۆریان له‌به‌رده‌سته كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاستی په‌ره‌سه‌ندن و ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌شارێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ندێك راستییان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران شاردووه‌ته‌وه، ئه‌و رژێمه كۆمه‌ڵێك داتای گرنگی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵی شاردنه‌وه‌یان ده‌دات.
"مه‌ترسی گه‌وره له‌وه‌دایه ئێران نایه‌وێ هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و په‌تا گشتگیره ببنه‌وه". پۆمپیۆ وای گوت.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیار بوو بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تیمێكی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی ئێران بكات، به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌و رێكخراوه رای گه‌یاند، ئێران رێی نه‌داوه ئه‌و تیمه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات.