جه‌نگی بایۆلۆژی، یان جه‌نگی ژه‌هراویكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌تا، له ڕێی به‌كتریا و ڤایرۆس و نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان، مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه و له دێرزه‌مانه‌وه، بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی و وه‌ك به‌شێك له كاری هه‌واڵگری سوود له‌و بواره وه‌رگیراوه و دژی دوژمن به‌كارهێنراوه، له ڕاستیدا ئه‌مه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ڕووخانی ورده‌ی دوژمن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقینه زیاتر له په‌تا و نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوژمن هه‌یه، بۆ تێگه‌یشتن له‌م جه‌نگه و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌یه‌ی ترس كه له‌لایه‌ن ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌سه‌ری دروست ده‌كرێ، به زنجیره بابه‌تێك مێژوو و وێستگه گرنگه‌كانی جه‌نگی بایۆلۆژی ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
مێژووی جه‌نگی
بایۆلۆژی بۆ پێش زاینی و زیاتر له دوو هه‌زار و 600 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كه‌مجاریش له مێژوو له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاین، ئاشوورییه‌كان ئه‌و چه‌كه‌یان بۆ له‌ناوبردنی بابلییه‌كان به‌كارهێنا، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئاشوورییه‌كان گوڵی جودره‌یان به‌كارهێناوه، كه یه‌كێكه له دانه‌وێڵه‌كان و ده‌بێته هۆی بێهۆشكردن، ئێسته‌یش سوود له‌م جۆره ڕووه‌كه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام وه‌كو بێهۆشكه‌رێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا ده‌رمانی بێهۆشكه‌ری پزیشكی به ناوی "ئێل ئێس دی" لێ دروست ده‌كرێت، كه به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشه‌كان ده‌درێ و به ته‌واوی بێهۆش ده‌بن، تا هه‌ست به ئازار نه‌كه‌ن، كاتێك نه‌شته‌ریان بۆ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشوورییه‌كان ئه‌و جۆره دانه‌وێڵه‌یان خستووه‌ته ناو سه‌رچاوه‌ی ئاوی بابلییه‌كان و به‌وهۆیه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازان گیانیان له ده‌ستداوه، زۆرترینیشیان به‌هۆی ئه‌و ترسه گه‌وره‌ی له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌وه دروست و ڕیزی سوپای بابلییه‌كانیان جێهێشتووه و هه‌ڵاتوون، به‌مشێوه توانیویانه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر ئاشوورییه‌كان تۆمار بكه‌ن.
كاتێك به‌ره‌و سه‌ره‌تای ساڵنامه‌ی زاینی دێین و له ساڵی 184ی پێش زاینی، فه‌رمانده‌ی قرتاجه‌كان هانیپال سوودی له‌مجۆره ستراتیجه وه‌رگرتووه و مار و ژه‌هری ماری به‌كارهێناوه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر دوژمنه‌كانی، به‌مشێوه‌یه‌یش توانیویه‌تی به ته‌واوی ورده‌ی له‌شكری دوژمنه‌كان بڕووخێنێت و ترسی گه‌وره له ڕیزه‌كانی سوپاكه بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وكاته‌یش هێرشكردن و سه‌ركه‌وتن بۆ هانیپال مسۆگه‌ر و یه‌كلاببووه‌وه، به‌وهۆیه‌وه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكات.
له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه مرۆڤ بیری له دروستكردنی چه‌كی بایۆلۆژی و تێكدانی ده‌روونی مرۆڤ بردووه
ئه‌م جاڵه‌ته له زۆرێك له فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه سوودی لێ وه‌رگیراوه و دژی دوژمن به‌كارهێنراوه، له‌وانه گۆڕینی ڕه‌نگی ئاو بۆ سوور و بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خوێناوبوونی ئاوی چه‌م و ڕووباره‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی دوژمن، كه ئه‌مه زیاتر له‌لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرا و به‌وهۆیه‌وه نه‌ك هه‌ر سوپا بگره خه‌ڵكه‌كه‌یشیان تووشی مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو، ته‌نیا به تێكردنی ده‌رمان و ڕه‌نگ، ئاوه‌كه ڕه‌نگی گۆڕا بوو، هه‌ر كه‌سێك بیخواردبایه‌وه هیچی لێ به‌سه‌رنه‌ده‌هات، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه له كاتێكدا ده‌نگۆكان به هه‌موو ناوچه‌یه‌ك بڵاو ده‌بنه‌وه و به سه‌رچاوه‌ی مه‌رگ ناوده‌بران و به تووڕه‌یی خوداوه‌نده‌كان لێك ده‌درایه‌وه، هیچ كه‌س بوێری نه‌بوو و ئیتر زۆر كه‌س له تینوویه‌تی گیانیان له ده‌ست ده‌دا و هه‌ندێكیش له ترس و له‌رزی تووڕه‌یی خواوه‌نده‌كان و زۆر بیركردنه‌وه له دۆخی ئێسته‌ی ژیانیان و چاره‌نووسیان.
له ئه‌نجامی ئه‌و تاكتیكه جه‌نگیانه توانراوه له‌شكره‌كان بێ ئه‌وه‌ی شمشێر له كالان ده‌ربهێنن و گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كان ببێته گۆڕستانی ته‌رمی جه‌نگاوه‌ر و ئه‌سپه‌كان، پێشوه‌خته هێمای سه‌ركه‌وتن ده‌ركه‌وتووه، بۆیه فه‌رمانده و جه‌نه‌ڕاڵ و جه‌نگاوه‌ری سه‌ركه‌وتوو له زوودا ئه‌وانه نه‌بوون كه زۆر به‌هێزن له شه‌ڕی شمشێربازی، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌بوون كه زۆرترین تاكتیكی جه‌نگیان هه‌یه، بۆ سه‌ر لێشێواندنی دوژمن و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگ و سه‌پاندنی باجی زیاتر به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واكانی تر و نه‌هێشتنی متمانه و ئومێدی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه‌كان.
توێژینه‌وه ده‌روونییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌رگ و مردن ئه‌وكاته ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه، كه ئیتر وره‌ی مرۆڤ بڕوخێ و هیوا و ئاواتی نه‌مێنێت، بێگومان به گرتنه‌به‌ری ئه‌و تاكتیكانه‌یش خه‌ڵكی وره‌یان نامێنێت، به‌مشێوه‌یه‌یش ئه‌گه‌ر نه‌یشمرین، هیچ وزه و چالاكییه‌كیان نامێنێ و به ته‌واوی به‌هۆی ترسه‌وه له كونی ژووره‌كانیان نایه‌نه ده‌ره‌وه و گۆڕێك له ماڵه‌كانیان بۆخۆیان دروست ده‌كه‌ن.
ئاشوورییه‌كان و چین و هانیپال به ژه‌هر و هۆشبه‌ر و ڕه‌نگ دوژمنانیان له‌خشته‌بردووه
له ڕاستیدا ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ هه‌ر یه‌كجاره، بۆیه شاره‌زایانی ده‌روونی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته له ژیاندا مرۆڤ به‌هێز و بوێر و خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆی بێت، به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك له ڕێی جه‌نگی بایۆلۆژی ڕێكخراوی وڵاتان و سوپا و شانشین و فه‌رمانڕه‌واكان، به‌ڵكوو له ڕێی ترسی ئه‌و كه‌س و كار و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژیت، به هه‌مانشێوه‌ی سه‌رده‌می په‌تا و حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان بژیت، چونكه هه‌رچۆنێك بێ هه‌مووان ئامانجیان ئه‌وه‌یه، متمانه‌مان به‌خۆمان نه‌بێت و سیسته‌می به‌رگری له‌ش لاواز بێ و به‌مشێوه‌یه به ته‌واوی به‌سه‌رمان زاڵ بن.