گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، 245 تووشبووی نوێی كۆرۆنای له ماوه‌ی كه‌متر له چوار سه‌عاتدا راگه‌یاند و پێنج له‌و تووشبووانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
پێنج حاڵەت لە سێ پارێزگای رۆژهەڵات تۆمار کراوە
كه‌مێك پێش ئێسته هیانوش جه‌هانپوور گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، تا ئێسته 245 كه‌س تووشی كۆرۆنا هاتوون و 26 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ئێواره‌ی دوێنێوه تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی گومانی كۆرۆنایان لێ ده‌كرێت، پشكنینیان بۆ كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 106 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و حه‌وت كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه گه‌یشتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له سێ پارێزگای رۆژهه‌ڵات ئه‌و حاڵه‌تانه تۆمار كراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له پارێزگای كرماشان دوو تووشبوو و له سنه یه‌ك كه‌س و له پارێزگای ورمێ‌ش یه‌ك كه‌س و یەکێکیش لە پارێزگای هەمەدان تووشی كۆرۆنا هاتوون.
ئه‌و راپۆرته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ته‌نیا سێ سه‌عات دوای راگه‌یه‌نراوێك دێت كه به فه‌رمی بڵاو كرابووه‌وه و ئاماژه به تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی 163 كه‌س كردبوو له سه‌رانسه‌ری ئێران، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌دا 108 كه‌سی تر بوونه‌ته قوربانی.