وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌ردانی نێوان شاره‌كانی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ڕایان گه‌یاندووه، پێویسته هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی كوردستان كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، داوا له هاووڵاتییانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ڕه‌چاو ڕێنوێنییه‌كان و بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن له‌چوارچێیوه‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
داوا له هاووڵاتییان كراوه كه هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتییان كراوه كه هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراقیش تا ده‌كرێ هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یشدا ئاماژه به ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانت دراوه به‌تایبه‌ت كه‌ركووك و نووسراوه" داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له‌و ناوچانه ڕه‌چاوی ڕێنوێنی له خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.