له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران كرا.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كانی سنووری هه‌رچوار شارۆكه‌ی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر، رواندز نه‌كراوه، ئه‌و گۆڕانكارییه وه‌ك ده‌ستپێكی گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌ته له‌و سنووره.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی وه‌ك پزیشكێكی ئاسایی له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌مێنێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، كرمانج عزه‌ت قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كاروان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، رزگار عیزه‌ت خان له شوێنی ئه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی دیار كراوه.
ڕوونی كرده‌وه كه مه‌قسوود ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی وه‌ك پزیشكێكی ئاسایی له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌مێنێته‌وه و ده‌وامی ئاسایی خۆی ده‌كات. دووپاتی كرده‌وه كه له پلانی حكوومه‌تدایه هه‌ر شوێنێك پێویستی به گۆڕانكاری هه‌بێت ده‌یكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران كه ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانی ده‌كرد، له مه‌ودوا هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی گشتی و له دایكبوون و ژنانی سۆرانیش ده‌كه‌ونه ژێر كارگێڕی ته‌ندروستی سۆران.
سۆران/ موڕشید برادۆستی