سه‌رۆكی مه‌نگۆلیا وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێك به‌هۆی كۆرۆناوه خرایه ژێر چاودێری چڕی پزیشكی و كه‌ره‌نتیینه‌وه. ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له چین گه‌ڕایه‌وه كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێ.
میدیاكانی دنیا بڵاویان كرده‌وه كه دوای سه‌ردانی بۆ چین و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چی جینگ بین، خه‌لتما باتۆلگا سه‌رۆكی مه‌نگۆلیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی خراوه‌ته كه‌ره‌نتیینه و ئێسته چاودێری ته‌ندروستی ده‌كرێ.
باتۆلگا ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كه‌م وڵات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بخرێته ژێر چاودێری
باتۆلگا ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كه‌م وڵات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بخرێته ژێر چاودێری ته‌ندروسییه‌وه. له هه‌مانكاتدا ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆكه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا بووبێ، به‌ڵام وه‌ك ڕێوشوێنی ئاسایی كه ده‌گیرێته به‌ر ئه‌ویش كه‌ره‌نتیینه كراوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی لیتوانیا و بیلاروسیا و نه‌یجیریا و نیوزله‌ندا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان ڕاگه‌یاند.