ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه له باره‌ی شێرپه‌نجه له دوو ڕاپۆرتی جیا جیا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه بۆ ساڵی 2040 نزیكه‌ی 60% زیاد ده‌كات و زۆرترین تووشبووانیش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵانی ناوه‌ڕاست ده‌بن.
له
ڕاپۆرته‌كان هاتووه، له ساڵی 2018 ڕێژه‌ی گشتی تووشبووان 18.1 ملیۆن كه‌س بووه و 9.6 ملیۆن كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌و شێوه‌یه له نێو هه‌ر پێنج پیاو یه‌كێكیان ساڵانه به‌هۆی شێرپه‌نجه ده‌مرێ و له نێو هه‌ر شه‌ش ژنێكیش یه‌كێكیان به شێرپه‌نجه ژیانیان كۆتایی دێت.
پێشبینی ده‌كرێ تا 2040 نزیكه‌ی 37 ملیۆن كه‌س تووشی شێرپه‌نجه بێت
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه له‌باره‌ی شێرپه‌نجه پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2040 ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه بۆ 37 ملیۆن كه‌س به‌رز ببێته‌وه و زۆرینه‌ی تووشبووان له وڵاتانی هه‌ژار و مام ناوه‌ند ده‌بن، كه ڕێژه‌ی 81%ی ئه‌و ژماره‌یه پێك ده‌هێنن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 2018 ڕێژه‌ی 676 هه‌زار و 500 كه‌س تووشبوانی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، پێشبینی ده‌كرێ بۆ 2040 ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 1.35 ملیۆن كه‌س بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش به به‌راورد به ناوچه‌كانی تری جیهان زۆرترین گه‌شه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی تێدا ده‌بێت.