ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی نهێنی له‌سه‌ر پلانی دوای مه‌رگی قاسم سلێمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه‌كانی نزیك له ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئیتر میلیشیاكانی نزیك له ئێران له عێراق ده‌خرێنه سه‌ر دوو به‌ره و پۆلێن به‌ندی جیاوازه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یشیان كار بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
جه‌ست سه‌كویریتی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق و نوجه‌با كه گرووپی ناو حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌مه‌ودوا ئه‌ركی سه‌ره‌كییان چاودێری وردتری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دیارییكردنی ئامانجه‌كانیان ده‌بێ له ته‌واوی عێراق، به به‌رده‌وامیش بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌شێكیان بۆ هێڕشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاسپێردراون و ئه‌وانه‌ی تریش بۆ ده‌سخستنی پاره‌و سامان له حكوومه‌تی عێراقه‌وه
له‌باره‌ی به‌شی دووه‌می ئه‌ركی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی كه ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه سه‌ر به ئێرانن، به‌ڵام فه‌رمانیان پێكراوه كه هێنده توند نه‌بن به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چونكه ئه‌وان له په‌رله‌مان نوێنه‌ریان هه‌یه و به‌شدارن له پرۆسه‌ی سیاسی، بۆیه نابێ خۆیان بكه‌ن به ئامانج و بگره ده‌بێ زیاتر له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه كار بكه‌ن، بچنه ناو جومگه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پێویست بۆ گرووپه‌كانی تر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه هاتووه، كه له حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی و عه‌لاویش دا، میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌علی حه‌ق و نوێنه‌رانی نزیك له خۆی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو هه‌وڵ و ئامانجیان ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی عێراق وه‌ربگرن، تا بتوانن ڕوونتر و وردتر له ئاسمانه‌وه سه‌رجه‌م بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا دیاریی بكه‌ن و بۆ تاران ره‌وانه‌ی بكه‌ن.