چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له دۆسیه‌ى سووریا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م دوو بژارده كه هه‌ردووكیان سه‌ختن، یه‌كه‌میان مه‌رجه‌كانى رووسیایه و ئه‌ویتریان مه‌رجه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاى جه‌نگى سووریاوه، توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا تێوه‌گلاوه، به‌ڵام وه‌ك چاودیرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مجاره شه‌ڕى ئیدلب له زنجیره‌ى شه‌ڕه‌كانى تر جیاوازه و وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خته بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رۆژ به رۆژ ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر ده‌بێت و كه ته‌نیا له‌م مانگه‌دا 50 سه‌رباز كوژراون.
ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا قبووڵ نه‌كات ده‌بێت ئه‌وروپا توڕه بكات
پێشبینى ده‌كرێت كوژرانى ئه‌م ژماره زۆره‌ى سه‌ربازانى توركیا له ناوخۆى توركیا ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان دروست بكات، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌توانێ چى بكات بۆ ئه‌وه‌ى به كه‌مترین زیان له‌م شه‌ڕه‌دا خۆى و سه‌ربازه‌كانى ده‌رباز بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و شرۆڤانه‌ى چه‌ند رۆژێكه بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت، سێ بژارده له به‌رده‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌میان تاقى كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت دووباره ئاماژه‌ى بۆ بكرێت.
هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێ بكات
یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له به‌رده‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه جێبه‌جێ بكات كه له ماوه‌ى رابردوودا كردوویه‌تى، یه‌كێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌یش كرده‌ى سه‌ربازییه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه هیچ ئه‌نجامێكى نوێى بۆ توركیا نابێت، یه‌كه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا تواناى سه‌ربازیى خۆى له سووریا پێشان داوه. توركیا سێ ئۆپراسیۆنى له سووریا كردووه، به‌ڵام له هیچ یه‌كێك له ئۆپراسیۆنه‌كان رووبه‌ڕووى رژێمى ئه‌سه‌د نه‌بووه‌ته‌وه.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن توركیا له شه‌ڕى ئیدلب له‌وه‌ى زیاتر كه له رابردوودا كردوویه‌تى هیچى تر‌ى له ده‌ست نایه‌ت. جگه له‌مه‌یش هۆكارێكى تر هه‌یه ئه‌ویش رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى رووسیایه، ده‌گوترێ هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له‌لایه‌ن توركیاوه ماناى ئه‌وه‌یه توركیا رووبه‌ڕووى رووسیا ده‌بێته‌وه. وه‌ك ماڵپه‌ڕى
BBC ئاماژه‌ى بۆ كردووه رووسیا هه‌ستى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر توركیا هه‌یه. دواجاریش به‌رپرسانى رووسیا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وان له شه‌ڕى ئیدلب له‌ژێر ناونیشانى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستان"پشت له سووریا ناكات. به‌مه‌یش هه‌ر هێرشێكى توركیا بۆ سه‌ر سوپاى ئه‌سه‌د رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رووسیا.
هۆكارێكى تر‌ى سه‌ختى كرده‌ى سه‌ربازیى توركیا ئه‌وه‌یه، توركیا ئاسمانى سووریاى به‌ده‌سته‌وه نییه، بۆیه ناتوانێ فڕۆكه‌ى جه‌نگى له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كار بهێنێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ختییه‌كانى كرده‌ى سه‌ربازیى توركیا بێت، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى تر‌ى توركیایش هێنده ئاسان نییه، ئه‌ویش كردنه‌وه‌ى ده‌رگه‌ى ئه‌وروپایه به‌سه‌ر كۆچبه‌رانى سووریا. سه‌خترین ئاسته‌نگى به‌رده‌م توركیا ئه‌وه‌یه توركیا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌یه، به‌گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه چه‌ندان ملیار یۆرۆى له ئه‌وروپا وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى داڵده‌ى ئاواره‌كانى سووریا بدات. بۆیه دوێنێ كاتێك توركیا رێ ئه‌وروپا له ئاواره‌كان كرده‌وه، هه‌رزوو به‌رپرسانى ئه‌وروپا ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان به‌بیر توركیا هێنایه‌وه.
شه‌ڕى ئیدلب بۆ ئه‌ردۆغان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خته
رازیبوون به مه‌رجه‌كانى رووسیا
بژارده‌یه‌كى تر‌ى به‌رده‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ئه‌وه‌یه به مه‌رجه‌كانى سووریا رازى بێت، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له شه‌ڕى ئیدلب بپارێزێت. هه‌رچه‌نده له سێ ساڵى رابردوو هه‌ندێك رێككه‌وتن له نێوان توركیا و رووسیا هه‌بوو، زۆرجاریش هه‌ڵسوكه‌وتى رووسیا له به‌رژه‌وه‌ندى توركیا بوو. به‌ڵام ئه‌م جاره پوتین پێداگریى نواندووه و سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانى واژوو كردووه.
به‌رپرسانى توركیا ده‌ڵێن ئه‌م پێداگرییه‌ى پوتین بۆ ئه‌ردۆغان شتێكى له‌ناكاو بووه. ته‌واوى به‌رپرسانى رووسیا له دوو رۆژى رابردوو به‌رگرییان له توركیا نه‌كردووه، به‌ڵكو داواى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كانى پێشوویان لێ كردووه، دیارترینیان رێككه‌وتنى "سۆچى"یه كه له مانگى ئه‌یلوولى 2018 ئه‌نجام دراوه.
چاودێران ده‌ڵێن، رێككه‌وتنى سۆچى بۆ ئه‌ردۆغان سه‌خترین بژارده‌یه، چونكه بڕگه‌كانى كۆتایى به هه‌ژموونى توركیا ده‌هێنێ له باكورى رۆژئاواى سووریا. له‌وانه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت توركیا تیرۆریستان و توندڕه‌وانى ئیدلب له یه‌كتر جیا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پاشه‌كشه به هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌و بكات و دواجاریش چه‌كى قورسیان لێ وه‌ربگرێته‌وه.
مه‌رجه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بژارده‌یه‌كى سه‌ختتر
ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌مه نه‌كات، ئه‌وا ناچار جارێكى تر په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریكا ببات، وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێن وڵاته‌كه‌یان چه‌ند مه‌رجێكى بۆ توركیا هه‌یه، له‌وانه ده‌بێت توركیا واز له كڕینى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 400ى رووسى بهێنێ كه ئه‌مه سه‌ختترین مه‌رج ده‌بێت.
وه‌ك له ته‌واوى شرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، شه‌ڕى ئیدلب توركیا ده‌خاته به‌رده‌م چه‌ند بژارده‌یه‌كى سه‌خت، تووڕه‌كردنى یه‌كێتى ئه‌وروپا یان قبووڵكردنى مه‌رجه‌كانى رووسیا و پاشه‌كشه له ئیدلب، یانیش ئه‌وه‌یه توركیا ده‌بێت په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریكا ببات و مه‌رجه قورسه‌كه‌ى قبووڵ بكات.
تواناى سه‌ربازى توركیا له سووریا سنوورداره