له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییه‌وه نه‌وت بۆ ئاواره‌كانی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی دابین ده‌كرێ، كه‌چی ده‌یان ماڵباتی كوردی ناوچه‌كه لێی بێبه‌ش كراون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی شوبات، ژماره‌یه‌ك له ئاواره كورده‌كانی گونده‌كانی سنووری خانه‌قین "وشه"یان ئاگادار كرده‌وه، نه‌وتی بێ به‌رانبه‌ر بۆ ئاواره‌كان هاتووه و ئه‌وانی لێ بێبه‌ش كراوه، له كاتێكدا به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعشه‌وه ساڵ زیاتره ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه.
ناوی ئاواره‌كانیان تۆمار كردووە و لیستیان لایه و ده‌زانن ئاواره‌ین
خالد باجه‌ڵان ئاواره‌یه‌كی كوردی خانه‌قینه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هه‌ر له كۆتایی ساڵی پاردا وه‌ك ئامار نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به دیاله كه له خانه‌قینن، ناوی ئاواره‌كانیان تۆمار كرد و لیستیان لایه و ده‌زانن ئاواره‌ین.
هه‌روه‌ها ژنه ئاواره‌یه‌ك كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له سنووری خانه‌قین ده‌یان خێزان ئاواره بووین، كه‌چی نه‌وت بۆ ئه‌و خێزانانه‌یه كه كورد نین و له نه‌ته‌وه‌ی ترن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئێمه به‌وه نیگه‌ران بین، به‌ڵكو پێمان خۆشه جیاكاری نه‌كرێت.
عیسام عه‌بدوڵا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی خانه‌قین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 100 لیتر نه‌وتی بێ به‌رانبه‌ری دابین كردووه.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه ئایا راسته هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێ و هه‌موو ئاواره‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟ ئه‌و به‌رپرسه گوتی، ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه و ئێمه هیچ بڕیارێكمان بۆ نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ر به ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان ده‌درێ كه له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه ناویان تۆمار كراوه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی تازه ئاواره بوون.
له‌باره‌ی بێبه‌شبوونی هه‌ندێك خێزان له‌و نه‌وته بێ به‌رانبه‌ره ڕای گه‌یاند، ئه‌و نه‌وته ته‌نیا به‌و خێزانانه ده‌درێ كه پێشتر و به‌ر له چه‌ند ساڵێك ناویان لای ئێمه تۆمار كراوه.
ساڵی پار نووسینگه‌ی خانه‌قینی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ند خۆی ئامارێكی ڕاگه‌یاند، كه ساڵی پار 250 خێزانی كوردی گونده‌كانی خانه‌قین به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی