زانایانی بواری ده‌روونناسی له زانكۆی میسۆری ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ڕاگه‌یاند، كه تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ژنان هۆكاری یه‌كه‌می دووركه‌وتنه‌وه و جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌رانن، پیاوان له حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن نه‌بێ، هۆكاری جوودابوونهوهكان نین.
زانایانی ده‌روونناسی ئه‌و زانكۆیه له ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌كه نووسیویانه، كه پێشتر وا بیردهكرایهوه كه پیاوان به‌هۆی هه‌ستیان بۆ هه‌موو ژنێك و نزیكبوونه‌وه لێیان و دواتر ئاشكرابوونیان به‌رپرسی یه‌كه‌می لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرانهكانن، به‌ڵام له‌و توێژینه‌وه نوێیه گه‌یشتووین به ده‌رئه‌نجامێكی تر ئه‌ویش هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ خودی ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆرینه‌ی پیاوان، ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كانیان له‌گه‌ڵیان باش بن و هه‌ست و سۆزی پێویستیان پێ بده‌ن، ئه‌وا پیاوان ناچار نه‌بن په‌نا بۆ خیانه‌تكردن ببه‌ن، كه دواجار ده‌بێته هۆی كێشه و ناكۆكی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان.
ژنانی كه‌مته‌رخه‌م هۆكارن بۆ خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كانیان
توێژه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه له‌باره‌ی پێوه‌ندی هاوسه‌ری له نێو زۆرینه‌ی ره‌های كۆمه‌ڵگاكانی سه‌ر گۆی زه‌وی و ته‌نانه‌ت هۆزهكانیانیشیان كۆڵیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش ناشارنه‌وه كه هه‌ندێ له پیاوانیش هه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژنه‌كانیان زۆرباشن و به ته‌واوی ئه‌ركی هاوسه‌رایه‌تی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، كه‌چی هه‌میشه چاویان له خیانه‌ت كردنه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌های هۆكاره‌كان بۆ خودی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه زۆربه‌ی پیاوانی ئاسایی دوای بێ ئومێدبوون له ژنه‌كانیان به‌هۆی هه‌میشه خۆسه‌رقاڵكردن و پێنه‌دانی هه‌ست و سۆزی پێویست، ئنجا بیر له ژنانی تر و پێوه‌ندی دۆستایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.