ململانێیه‌كى توند له نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كه به سێیه‌م ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت له عێراق به‌ره‌و مه‌ترسى ده‌بات.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ململانێ له نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگاى باڵاى فیدراڵى له عێراق دروست بووه، هۆكاره‌كه‌یش بوونى بیروڕاى جیاوازى هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه‌یه له سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كه له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار راسپێردراوه.
هه‌ندێك له چاودێران و به‌رپرسانى عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه یه‌كه‌م ناكۆكى نییه له نێوان ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه دروست بێت، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیانه‌وه كێشه‌یان له نێوان هه‌بووه.
كارى دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان له عێراق دیارى نه‌كراوه
به‌ڵام رۆژ له دواى رۆژ كێشه‌كانى نێوانیان زیاتر ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییش له عێراق وه‌ك دوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تر‌ى یاسادانان و جێبه‌جێكردن تووشى چه‌قبه‌ستن بێت.
له پێكهاته‌ى هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى هاوچه‌رخ سێ ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌كى هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان "په‌رله‌مان" ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن"حكوومه‌ت" ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى"دادگاكان". له عێراق تێبینى كراوه ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌وه‌دا شكستیان هێناوه كاروبارى ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵك به‌ڕێوه ببه‌ن. ئێسته‌یش مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى سێیه‌میش به ده‌ردى دوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تر بچێت.
له‌وانه په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا شكستى هێناوه، له‌وه‌ى بتوانێ كێشه گه‌وره‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه، حكوومه‌تیش به هه‌مان شێوه نه‌یتوانیوه، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ى چوار مانگه حكوومه‌ت بى سه‌رۆكه و كاربه‌ڕێكه‌ره.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" له عێراق چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ن: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، دادگاى باڵاى فیدراڵى، دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه، ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى دادوه‌رى، دادگا فیدراڵیه‌كان له پارێزگاكان.
شاره‌زایان له راپۆرته‌كه باسیان له‌وه كردووه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كارى ئه‌و دادگا و دامه‌زراوانه تێكه‌ڵ یه‌كتر ده‌بێت و نه ده‌ستووریش ئه‌ركه‌كانى ئه‌وانی جیا كردووه‌ته‌وه، نه په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌كانیش كاریان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه كردووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له سێ ماده‌ى "87، 88 ،89" دووپاتى له‌سه‌ر بوونى ده‌سه‌ڵاتێكى دادوه‌رى كردووه، كه كارى هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى روون بێت، كه‌چى ئه‌و حكوومه‌تانه‌ى له ساڵى 2003 وه حوكمڕانى عێراقیان كردووه، هیچ بریارێكیان بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى عێراق له راپۆرته‌كه‌ى "عه‌ره‌بی جه‌دید"هاتووه، په‌رله‌مانى عێراق كه‌مته‌رخه‌میی كردووه و به ئه‌نقه‌ست نه‌یویستووه هیچ یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دابنرێت، چونكه په‌رله‌مان له حزبه‌كان پێكهاتووه و حزبه‌كانیش به‌و كاره گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له به‌دواداچوونه‌كه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ركه‌وتوون، به‌شێكى زۆریش له ناكۆكییه‌كانى ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان پێوه‌ندى به‌وه هه‌یه، به ده‌ستوور ئه‌ركه‌كانیان دیارى نه‌كراوه، زۆرترین ململانێیه‌كه‌یش له نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگاى فیدراڵى ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، ده‌سه‌ڵاتى كارگێرى باڵایه به‌سه‌ر دادگا ئاساییه‌كان، وه‌ك دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه و داواكارى گشتى و ده‌زگاكانى تر، كه‌چى دادگاى فیدراڵى سه‌ربه‌خۆییه و به "دادوه‌رى ده‌ستوورى" ناو ده‌برێت.
هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى فیدراڵى له عێراق راى گه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌وایه‌تى به به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار درا، له‌وه‌ى عه‌دنان زورفى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید كردووه، كه‌چى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌م كاره‌ى دادگاى فیدراڵى به ناده‌ستوورى زانى له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هۆكاره‌كان ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ له ده‌ستوور هاتووه سه‌رۆك كۆمار "كاندیدێك" بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت "راده‌سپێرێ" وشه‌ى كاندید واته‌ى ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان كاندید كراوه، "راده‌سپێرێ" تاكه ئه‌ركى سه‌رۆك كۆماره له‌م پرۆسیه‌دا نه‌وه‌ك كاندیدكردن.
ده‌سه‌ڵاتى سێیه‌م له عێراق به ده‌ردى دوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تر ده‌چێت
جیا له‌مه‌یش ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كانى دادگاى فیدراڵى ده‌بێت به ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى به‌رێوه بچێت، كه‌چى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره له هه‌شت ئه‌ندامه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى یه‌كێكیان ئاماده نه‌بووه، چونكه خانه‌نیشین كراوه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه‌یش بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى مه‌رجى پابه‌ندبوونى تێدا نییه.
رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌بى جه‌دید" وه‌ك نوێترین نموونه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و ناكۆكییه‌ى سه‌ره‌وه كردووه، په‌رله‌مانتارێك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، كێشه‌ى ئه‌م دامه‌زراوانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ندامانیان نزیك له حزبه‌كانن، بۆیه كێشه‌كانیان به‌هۆى تێگه‌یشتنى جیاواز بۆ ده‌ستوور نییه، به‌ڵكو به‌هۆى سیاسه‌ته.
كه‌چى دادوه‌رێكى عێراقى كه ئه‌ویش ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌م كێشانه بۆ هه‌ڵه‌كانى سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتى نوێى دواى 2003 ده‌گه‌رێته‌وه.