رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه، واشنتن مامه‌ڵه‌ى سیاسى به ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات، بۆیه حكوومه‌تى واشنتن ئاماده‌یى نیشان داوه هاوكارى ته‌ندروستى به سووریا بدات له به‌رانبه‌ر به‌ردانى ئۆستن تایسى رۆژنامه‌نووس.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنتى به‌ریتانى چاپى عه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26 ى ئادار، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له وڵاتان ڤایرۆسى كۆرۆنایان خستووه‌ته بازاڕى سیاسییه‌وه، مامه‌ڵه به‌م دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن.
ئێندپێندنت: ئه‌مه‌ریكا داواى به‌ردانى رۆژنامه‌نووسێك له سووریا ده‌كات
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌ستى داوه‌ته ئه‌م مامه‌ڵه‌یه و بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانى به‌كارى ده‌هێنێ.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه دوایین مامه‌ڵه‌ى له‌م جۆره‌ى واشنتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌ده له سووریا، چونكه داواى لێكردووه ئۆستن تایس ئازاد بكات له به‌رانبه‌ردا هاوكارى ته‌ندروستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا پێ ده‌دات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى سووریا له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌ى واشنتن، ئێندپێندنت ئاشكراى ده‌كات حكوومه‌تى سووریا نرخى مامه‌ڵه‌كه‌ى به‌رزكردووه‌ته‌وه و داواى زیاتر ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى سووریا داواى لادانى ئه‌و سزایانه‌ى ئه‌مه‌ریكاى كردووه كه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى سه‌پێنراون، به‌ڵام لایه‌نى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به پێشنیازه‌كه‌ى خۆى كردووه كه پێشكه‌شكردنى هاوكارى و ئاسانكاريیه بۆ هاورده‌كردنى پێداویستییه پزیشكییه‌كان".
ئۆستن تایس رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌مه‌ریكییه له ساڵى 1981 له‌دایكبووه و له ساڵى 2012 وه له سووریا ون بووه، ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تى سووریا و میلیشیاكانى ئێران له سووریا به رفاندنى تایس تۆمه‌تبار ده‌كات.