كۆشكی سپی رای گه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له هه‌ردوو وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆیی و به‌رگری كردووه، بانگی سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كان بۆ خزه‌متی سه‌ربازی بكه‌ن.
داوا له سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كان بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ره‌سمی داوای له هه‌ردوو وه‌زیری ئاسایشی ناخۆیی و به‌رگریی كردووه، داوا له سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كان بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داویه‌تی، سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كان ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له سوپا و هێزی ده‌ریایی و هێزه‌كانی ئاسمانی سه‌ربازییان كردووه.
هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زۆر وڵاتی دنیا بڵاو بوونه‌ته‌وه و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان و هاوپه‌یمانانیان ده‌كه‌ن.
داواكردنی سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كان بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدایه له ته‌واوی دنیا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژد بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی، به جۆرێك مه‌ترسییه‌كی رژده بۆ سه‌ر ئابووری له هه‌موو دنیادا.