به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته هۆشداری ده‌دات و هاتوچۆ له نێوان شاره‌كان قه‌ده‌غه كرا.
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیران
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له توركیا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رێوشوێنی توندی بۆ رێگری له هاتوچۆی هاووڵاتییانی گرتووه‌ته‌به‌ر و له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هاتوچۆی نێوان شاره‌كان له سه‌رانسه‌ری توركیا قه‌ده‌غه كراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا فه‌رمانی راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاندووه و هیچ گه‌شتیارێك ناتوانێ له توركیا بچێته ده‌ره‌وه و هاتنی گه‌شتیاریش به ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و داوای له هاووڵاتییانی كرد پابه‌ندی رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بن.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، تا ئێسته زیاتر له چوار هه‌زار و 300 كه‌س له توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 102 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.