بەهۆی كێشەیەكەوە كەسێك براكەی خۆی کوشت

:: PM:03:28:28/03/2020 ‌
لە سنووری خەلیفان لە گوندی كەلەكین، بەهۆی كێشەی دوو برا، یەكیان كوژرا و كەسێكی تریش بریندار بوو.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی ئادار، كاروان كەریم بەڕێوەبەری شارەدێی خەلیفان بە "وشە"ـی راگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ ڕووادوێكی نەخوازراو لە سنووری خەلیفان تۆمار كرا.

لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان، دوو برا كەسێك كوژراوە  ‌
بەڕێوەبەری شارەدێی خەلیفان گوتی، لە گوندی كەلەكین لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان، دوو برا كەسێك كوژراوە و كەسێكیش بریندارە.

روونی كردەوە، ئێستە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و پەڕاوی بۆ كراوەتەوە، بەوردی كار لەسەر كەیسەكە دەكرێت نەك كەسی تر تێوەگلابێت، دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیس هۆكاری تەواوی ڕووداوەكە ئاشكرا دەكرێت.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە لە 20ـی ئادار، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی كەسێك سێ برا و دایكی كوشت و باوكیشی بەسەختی بریندار كرد، دواتر بەهۆی قووڵی برینەكەی باوكیشی گیانی لە دەست دا.

بەرپرسانی پۆلیسیش هۆكاری زۆربوونی ڕووداوەكانی كوشتن دەگەڕێننەوە بۆ بوونی چەك لە دەستی هاووڵاتییان.



وشە - رامیار جەواد