گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات

:: AM:10:43:29/03/2020 ‌
جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند زانیارییەك لەسەر دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەك شیرینی نەوت لە كۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەست بەسەرداگرتنی ملیارێك دۆلاری هەرێم لە لبنان. سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی دووپات دەكاتەوە كە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی پێویستە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بكات.

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی پێویستە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بكات
ڕوونی كردووەتەوە، داواش لە هەموو لایەنەكان دەكات لەمبارەیەوە هاوكاریی داواكاریی گشتی بكەن بۆ ئەوەی راستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكرێت.

باسی لەوەش كردووە، هەر لە سەرەتای دەستبەركاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی شەفافییەت لە داودەزگاكانی حكوومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داهاتەكانی هەرێمدا ئەركێكی لە پێشینەی كابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین.




وشە - رامیار جەواد