وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، ته‌ندروستی هاووڵاتییان پێش هه‌موو شتێكه و مانه‌وه له ماڵه‌وه كوردستان له كاره‌سات ده‌پارێزێ.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م 29ی ئادار، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاند، هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان وا ده‌خوازێت ڕێكاره‌كان توندوتۆڵ و زیاتر بكرێت بۆ نه‌هێشتنی ته‌شه‌نه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19.
تكایه با ته‌ندروستی هاووڵاتییان له‌پێش هه‌ر كارێكی تر بێت
" سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان، تكایه با ته‌ندروستی هاووڵاتییان له‌پێش هه‌ر كارێكی تر بێت، به پابه‌ندبوونمان به مانه‌وه له ماڵ و دووركه‌وتنه‌وه له به‌رككه‌وتنی یه‌كتر كوردستانی خۆشه‌ویست له كاره‌سات ده‌پارێزین" وه‌زیری ته‌ندروستی وای نووسیوه.
په‌یامه‌كه‌ی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه كه ئێسته باس له درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كوردستان ده‌كرێ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌م ئێواره‌یه رای گه‌یاندبوو كه چاوه‌ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان 128 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 55 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا هه‌بووه.