گه‌نجێكی به‌ریتانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دوای تووشبوونی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و خرایه ژێر چاودێری چڕه‌وه، ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به كۆكه‌یه‌كی توند ده‌ستی پێكرد و دواجاریش سیییه‌كانی تووشی هه‌وكردن بوو و هه‌ناسه‌ته‌نگی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.
كه‌ناڵی
سكای نیوزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه مات دوكرای دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه و نه‌یتوانیوه به ئاسایی بوه‌ستێ و دابنیشێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن كردووه، دوای بردنیشی بۆ نه‌خۆشخانه له به‌شی چاودێری چڕ هێلراوه‌ته‌وه.
ئێسته ئه‌و پیاوه له به‌شی چاودێری چڕ به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ و چاودێری ده‌كرێ و دۆخی ته‌ندروستی باشتر بووه و ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا تووشی جۆره كۆكه‌یه‌ك بووه، كه به به‌رده‌وامی كۆكیوه و توانای هیچی نه‌ماوه و وزه له جه‌سته‌ی نه‌بووه و نه‌یتوانیوه بوه‌ستێ و خۆی بگرێ به دانیشتنه‌وه‌یش، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه پیاوه‌كه له ژوورێكی ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات و ژنه‌كه‌یشی به به‌رده‌وامی چاودێری كردووه.
كۆكه‌یه‌كی توندبوو و دواتر وزه و توانام نه‌ما و هه‌ناسه‌م ته‌نگ بوو
دواجار باوكی ئامێرێكی پێوانه‌كردنی ئۆكسجینی له خوێن بۆ ده‌نێرێ و كاتێكیش پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕێژه‌ی ئۆكسجین له خوێنی 88%، ئه‌گه‌ر له خوار 90% بێ، ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له جه‌سته، مات ده‌ڵێ، دواتر هه‌ستی تامكردن و بۆنكردنم نه‌ما و ورده ورده تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بووم، كاتێكیش هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌مبۆلانسی بانگ‌كرد و برامه به‌شی چاودێری چڕ و چاودێریم ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئامێری ئۆكسجین خرایه سه‌ر ده‌مم و دواجاریش ئۆكسجین له ڕێی لووتمه‌وه ڕه‌وانه‌ی سییه‌كان كرا و له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌رده‌وامبوون، ئیتر ورده ورده دۆخی ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشی ڕۆیشت و ئێسته ته‌ندروستیم جێگیره.