شانه‌ى قه‌یرانى شارى كه‌ركووك ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى شارى كه‌ركووك و گه‌نجانى شاره‌كه گوێ بۆ بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ناده‌ن و به‌رده‌وامن له سه‌رپێچى كردنى یاسا، بۆیه ده‌ستمان كردووه به گرتنى خه‌ڵك و ئه‌مڕۆ ڕێكارى نوێَ و تووندتر ده‌گرینه به‌ر.
بۆ كارى پێوییست نه‌بێت ڕێ ناده‌ن كه‌س سه‌ردانى ده‌ره‌وه بكات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ى ئادار، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نووسینگه‌ی حاكمی سه‌ربازیی شاری كه‌ركووك و ئەندامی شانەی قەیرانەکانی عێراق، لیوا سەعد مەعن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "تاكو ئێسته له ته‌واوى شارى كه‌ركووك 108 گه‌نجمان گرتووه و به‌شێكیان به‌ڵێنمایه‌ان پێ پڕكراوه‌ته‌وه و به‌شێكیان تا ئێسته ده‌سبه‌سه‌رن، هه‌موو ئه‌وه‌یش له پێناو ته‌ندروستى هاووڵاتییانى شاره‌كه ده‌كه‌ین".
زیاتر گوتى، جگه له گرتنى گه‌نجا به شه‌وان تا ئێته 41 دووكانمان به‌هۆى كردنه‌وه سزا داوه، پێویسته ئه‌وه‌بڵێین كه خه‌ڵكى كره‌كووك زۆر سه‌رپێچى ده‌كه‌ن بۆیه بڕیاره ئه‌مشه‌و ڕێكارى تووند تر و به هێزى سه‌ربازى ته‌واو بازگه دابنێین و بۆ كارى پێوییست نه‌بێت ڕێ ناده‌ین كه‌س سه‌ردانى ده‌ره‌وه بكات.
ڕوونى كرده‌وه، بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ پاراستنى ته‌ندروستى ئه‌وان دراوه و ئێمه كێِشه‌مان له‌گه‌ڵ ه‌هیچ نه‌ته‌وه و كه‌سێك نییه، داوایان لێ ده‌كه‌ین له مالًَه‌كانیان بمێننه‌وه و هه‌ر كات پێویستیان به‌هێزه‌كانى ته‌ناهى بوو پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
شانه‌ى قه‌یرانى شارى كه‌ركووك له نوێترین بڕیاردا تاكو 16ى نیسانى داهاتوو قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له ته‌واوى شاره‌كه درێژكردووه‌ته‌وه و ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانى ڕاگرتووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى له بڵاوبوونه‌وه ڤایرۆسى كرۆنا له شاره‌كه.