دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى ڕه‌وانه‌كرنى كه‌شتى پزیشكى كۆمفۆرتى بۆ نیویۆرك داوه، بۆ ئه‌وه‌ى فریاى تووشبووانى كۆرۆنا بكه‌وێت، رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى زانیارى زۆر سه‌رنجراكێش له‌سه‌ر ئه‌م كه‌شتییه بڵاو ده‌كاته‌وه كه به گه‌وره‌ترین كه‌شتى پزیشكى داده‌نرێت.
ئایا كه‌شتى كۆمفۆرت وه‌ك كه‌شتییه‌كه‌ى نوح فریاى ژیانى نیویۆرك ده‌كه‌وێ و له په‌تاى كۆرۆنا رزگارى ده‌كات، ئه‌مه پرسیارێكه هێشتا وه‌ڵامه‌كه دیار نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش چاودێران ده‌ڵین ئه‌و توانا پزیشكییه‌ى له‌و كه‌شتییه هه‌یه كه‌م نییه و به‌گوێره‌ى مێژووه‌كه‌ى ئه‌و كه‌شتییه له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى زۆر ته‌نگژه هاوكار بووه.
كۆمفۆرت به گه‌وره‌ترین كه‌شتى پزیشكى داده‌نرێت له دنیادا
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه‌شتى زه‌به‌لاحى كۆمفۆرت له‌گه‌ڵ كه‌شتى پزیشكى میرسى به دوو گه‌وره‌ترین كه‌شتى پزیشكى داده‌نرێن له سه‌ر ئاستى دنیا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى داوه، كۆمفۆرت ڕه‌وانه‌ى نیویۆرك بكات و میرسییش ڕه‌وانه‌ى كالیفۆرنیا بكات، له بڕیاره‌كه ره‌چاوه‌ى ئه‌وه كراوه زه‌برى په‌تاى كۆرۆنا له نیویۆرك كوشنده‌تره بۆیه كۆمفۆرتى بۆ ڕه‌وانه كروه.
ئه‌ركى كۆمفۆرت له نیویۆرك چى ده‌بێ؟
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى
ئێندپیندنت باس له‌وه كراوه، به‌گوێره‌ى ئه‌م پلانه‌ى دانراوه بوونى كه‌شتیه‌كه له پاڵ بوونى سووپا له نیویۆرك پاڵپشتییه‌كى سه‌ره‌كى ده‌بێت، یه‌كه‌م ئه‌رك ئه‌وه‌یه پێشوازى له‌و نه‌خۆشانه بكات كه تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا نیین، تا پاڵپه‌ستۆى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانى نیویۆرك كه‌م بكاته‌وه. دووه‌م ئه‌ركیشى پێشكه‌شكردنى هاوكارى تر پزیشكى ده‌بێت.
ئه‌ركى سه‌ره‌كى كه‌شتییه‌كه چییه؟
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، له دواى رووداوى11ى سێپته‌مبه‌ر، هه‌مان كه‌شتى به‌شدار بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌تان كه‌س له تیمى فریاكه‌وتن له نیویۆرك. به‌مه‌یش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا دووه‌م ئه‌ركى كه‌شتییه‌كه ده‌بێت له هه‌مان ویلایه‌ت.
هه‌میشه ئه‌و كه‌شتییه بۆ پاڵپشتى پزیشكى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ته‌نگژه مرۆییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، به تایبه‌تى له كاره‌ساته سروشتییه‌كانى وه‌ك بوومه‌له‌رزه و گێژه‌لووكه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى دنیایش هاوكارى چه‌ندان وڵاتى كردووه، دوایین ئه‌ركى پێدانى هاوكارى بوو بۆ وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى كه به‌ده‌ست نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى پزیشكى ده‌ناڵێنن.
مێژووى 30 ساڵ خزمه‌تكردن
رۆژنامه‌ى ئێندپێدنت به وردى باس هه‌ندێك له خزمه‌ته‌كانى كه‌شتى كۆمفۆرتى كردووه:
له ساڵى 2005 به بڕیارى جۆرج ده‌بڵیو بۆش ڕه‌وانه‌ى ویلایه‌تى لویزیانا كراوه بۆ ئه‌وه‌ى فریاى خه‌ڵك بكه‌وێت كه به‌ر زیانه‌كانى گێژه‌لووكه‌ى كاترینا كه‌وتبوون.
له وڵاتى هایتى دوو جار كۆمفۆرت به‌كارهاتووه، یه‌كه‌میان له ساڵى 1994 بوو، ئه‌ویتریان له ساڵى 2010 بوو.
له‌ساڵى 2000 ڕه‌وانه‌ى مه‌كسیك كراوه.
دوو جاریش ڕه‌وانه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بى كراوه، له‌و دوو شه‌ڕه‌ى ئه‌مه‌ریكا له دژى عێراقى كردووه.
ده‌توانێ پێشوازى له هه‌زار نه‌خۆش بكات
قه‌باره‌ى كۆمفۆرت چه‌نده؟
به ته‌واوى پێوه‌ره‌كان كۆمفۆرت به كه‌شتییه‌كى "زه‌به‌لاح" داده‌نرێت، به‌رزییه‌كه‌ى 100 پێیه، واته به قه‌د باڵه‌خانه‌یه‌كى 10 نهۆمى به‌رزه، درێژییه‌كه‌ى 27 مه‌تره پانییه‌كه‌ى 106 پێیه. قوڕساییه‌كه‌ى 69 هه‌زار و 360 تۆنه و ده‌توانێ 70 تۆن ئاویش هه‌ڵبگرێ. خێراییه‌كه 20 میله‌له سه‌عاتێكدا.
تواناى پزیشكى كۆمفۆرت چییه؟
كه‌شتى كۆمفۆرت هه‌زار قه‌روێڵه له خۆ ده‌گرێت، 500 بۆ حاڵه‌تى پزیشكى ئاسایى، 400 بۆ حاڵه‌تى مامناوه‌ند، 80 بۆ چاودێرى چڕ، 20 بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى كراون. 12 هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى تیدایه، له‌گه‌ڵ ژوورى پاراستن و كلینیكى ددان چوار به‌شى تیشك و چه‌ندان به‌شى خوێن و تاقیگه و به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین. ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌توانێ پێشوازى له هه‌زار نه‌خۆش بكات و تیمه پزیشكییه‌كه‌یشى له هه‌زار و 200 كه‌س پێكهاتووه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت ده‌ڵێ شێوه‌ى كه‌شتییه‌كه سپییه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ربكه‌وێت كارى مرۆی ده‌كات، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت هیچ چه‌كێكى تێدا بێت. كه‌شتى كۆمفۆرت ناوبانگێكى چاكى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌ى لێ بكات به یاساى نێوده‌وڵه‌تى سزا ده‌درێت.