عێراق.. 65 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

:: PM:09:51:31/03/2020 ‌

ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق روو لە زیادبوونە، بە پێی دوایین ئاماری تووشبوون كە وەزارەتی تەندروستی عێراق رۆژانە رای دەگەیەنێت، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 694 حاڵەت و 50 حاڵەتی مردن و 170 حاڵەتی چاكبوونەوەیش هەیە.
كۆرۆنا لە عێراق لە بڵاوبوونەوەیە
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێشەم لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی لە سەرانسەری عێراق و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 65 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە تۆمار كردووە، سەبارەت بە چاكبوونەوە لەو ڤایرۆسە 18 حاڵەت هەبووە لەوانە پێنجیان لە هەولێرن.

بەپێی بەیاننامەكە كۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 694 حاڵەتی تووشبوون و 50 حاڵەتی مردن و 170 حاڵەتی چاكبوونەوە. 

لای خۆیەوە فەرمانگەی تەندروستی بەسڕە رای گەیاند كە كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون لەو پارێزگایە 95 حاڵەتە و 75 كەس لە كەرەنتینەن و تا ئێستە نۆ حاڵەتی مردن و حەوت حاڵەتی چاكبوونەوە هەیە و ئەمڕۆ چوار حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوكاتەی ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕاندنەوەی 603 هاووڵاتی عێراق لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی كۆتایی هات.

  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل